مادەی هۆشبەر دەدات بە نەخۆشێك و 13 ددانی دەردەهێنێت

هەمەڕەنگ

18/07/2021‌ 521 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هێزەكانی ئەمنییەكانی ئەمریكا، ژنێكیان دەستگیركرد كە ماددەی هۆشبەری داوە بە نەخۆشێك و 13 ددانی نەخۆشەكەی دەرهێناوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی نوسیویەتی، لە رووداوێكی نامۆ و بە ئازاردا لە بەشی واشۆی ویلایەتی ناڤادای ئەمریكا، ژنێكی تەمەن 42 ساڵ بەناوی لۆرێل ئیچ دەستگیكراوە، كە 13 ددانی نەخۆشێكی لە كاتی بێهۆشیدا دەرهێناوە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، ژنەكە لە نۆرینگەیەكی ددان وەكو یاریدەدەری پزیشك كاری كردووە، جگە لەم تاوانە، بڕی 23 هەزار دۆلاری ئەمریكی لە نۆرینگەكە دزیوە.

بەگوێرەی رۆژنامە بەریتانییەكە، لە كاتی لێكۆڵینەوەدا، ژنەكە دانی بەوەدا ناوە كە بەبێ ئەوەی پسپۆڕی هەبێت چەندین نەشتەرگەری ددانی ئەنجامداوە، باسی لەوەش كردووە، كە هیچ ئامانجێكی لە دەرهێنانی ددانی نەخۆشەكەدا نەبووە.



رەنج رەسول