شارپرێس:
بەگوێرەی میدیا حکومییەکانی چین، شەمەندەفەرێکی موگناتیسی کە خێراییەکەی دەگاتە 600 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا لەو وڵاتە خراوەتەگەڕ، بەوەش دەبێت بەخێراترین شەمەندەفەر لەجیهاندا.
ئەو شەمەندەفەرە کە لەشاری کەناریی شینگداوی چین بەرهەمهێنراوە، لەڕێگای هێزی کارۆموگناتیسییەوە فارگۆنەکان بۆسەروی هێڵەکە بەرزدەکاتەوە، بێئەوەی هیچ جۆرە بەرکەوتنێک لەنێوان قەڵغی شەمەندەفەرەکەو هێڵە ئاسنەکەدا ڕوبدات.
ماوەی 20 ساڵ دەبێت چین ئەو جۆرە تەکنەلۆژیایە لەسەر ئاستێکی کەمو دیاریکراو بەکاردەهێنێت، بەتایبەت لەشاری شانگاهای هێڵێکی ئاسنی موگناتیسی کورت هەیە کە یەکێک لەفڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە بەناو شارەکەوە دەبەستێتەوە.
پێشبینیدەکرێت، شەمەندەفەرە نوێکە ماوەی گەشتکردنی نێوان پەککینو شەنگەهای بۆ دوو کاتژمێرو نیو کەمبکاتەوە، لەکاتێکدا گەشتکردن بەفڕۆکە لەنێوان ئەو دوو گەورە شارەدا کە دوری نێوانیان هەزار کیلۆمەترە، نزیکەی سێ کاتژمێری پێدەچێت.
و: ئاکۆ ئاڵی