شارپرێس:
بەتۆمەتی سپیکردنەوەی پارە بەرپرسێکی باڵای یەکێتی دەدرێتە دادگا‌و سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداریش له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه زانیارى گرنگ له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات، ده‌شڵێت:"دەستکاری چەکی پارە کراوەو کاری تەزویری گەورە ئەنجامدراوە".
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەشارپرێسی ڕاگه‌یاند، "داوایەکی یاسایی لەسەر بەرپرسێکی پله باڵای یەکێتی تۆمارکراوە لەسەر سپیکردنەوەی پارەو گەندەڵى لەوەزارەتی تەندروستی لەسکاڵاکەدا كه ئاماژەکراوە به‌وه‌ى سەدان ملیۆن دینار براوەو به‌و هۆیه‌شه‌وه ئەو بەرپرسەی لەسەر تۆمەتبارکراوە".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كه‌ى شارپرێس، له‌و سكاڵایه‌ى له‌سه‌ر به‌رپرسه پله باڵاكه‌ى یه‌كێتى تۆماركراوه، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه دەستکاری چەکی پارە کراوەو کاری تەزویری گەورەش ئەنجامدراوە.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى یه‌كێتى پێشتر له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كاریكردوه‌و تۆمه‌تباره به‌ژماره‌یه‌ك گه‌نده‌ڵى زۆر له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دا".
ش.هـ