لیرەی تورکی هاڕەی کردو سێ به‌رپرسى باڵاش دورخرانه‌وه‌

جیهان

14/10/2021‌ 4181 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لیرەی تورکی بەهای لەدەستداو بۆ کەمترین ئاست بەرامبەر دۆلار دابەزی، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەش سێ بەرپرسی تورکیای لەکارەکانیان دورخستەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕۆژنامەی فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سێ ئەندامی لیژنەی سیاسەتی نەقدیی بانکی مەرکەزی تورکیای لەپۆستەکانیان دورخستوەتەوە، ئەویش بەهۆی دابەزینی بەهای لیرە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهای لیرە گەورەترین دابەزینی بەخۆیەوە بینیوەو لەمێژوی تورکیادا بێوێنە بوە، بەشێوەیەک ئێستا یەک دۆلار بەرامبەرە بە9.1900 لیرەی تورکی.

بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی پەیوەندی هەیە بەدەستوەردانە بەردەوامەکانی ئەردۆغان لەسیاسەتی دراوی تورکیاو بانکی ناوەندیی، هەروەها هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ هێرشکردنەسەر ڕۆژئاوای کوردستان.