شارپرێس:
جارێکی تر خۆپیشاندانی خوێندکاران دەستی پێکردەوەو شەقامی سەرەکی سلێمانی تاسلوجەیان داخست.
سەر لەئێوارەى ئەمڕۆ جارێکى دیکە خوێندکارانى زانکۆی سلێمانى دەستیان خۆپیشاندان کردەوەو رێگاى سەرەکى تاسڵوجە- سلێمانیان داخست.
خوێندکاران هەمان داواکاری ئەمرۆیان هەبوو داواى خەرجکردنى دەرماڵەکانیان دەکەن و هەروەها خوێندکارانى بەشى ناوخۆیش داواکاری دیکەیان هەبوو.
هەروەها بەشێک لە خوێندکاران بۆ شارپرێس ئاماژە بەوەش دەکەن کە تا داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان.

زانیارى زیاتر..