میدیای یەکێتی: موراد کانی کوردەیی ڕوبەڕوی هێزە ئەمنیەکان بووەتەوە بۆیە کوژراوە

کوردستان

25/11/2021‌ 3047 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کەمێک پێش ئێستا میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویانکردەوە، موراد کانی کوردەیی لەمیانی ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کوژراوە.

میدیاکانی یەکێتی لە "سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە" ئاماژەیان بەوەداوە "لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی داواکراو موراد کانی کوردەیی لەدوای ئەوەی ویستراوە یاسا جێبەجێبکرێت، ڕووبەڕووی ھێزە ئەمنییەکان دەبێتەوە و کارمەندێکی ھێزە ئەمنییەکان شەھید دەکەن و کارمەندێکی تریش بریندار دەکرێت". 

سەرچاوەكە دەڵێت، "لەئەنجامدا ھێزە ئەمنییەکان وەڵامیان داوەتەوە و موردا کانی کوردەیی دەکوژرێت".

بەپەلە