مێژووی رووبەڕووبوونەوەكانی چاڤی و ریاڵ مەدرید

وەرزش

12/01/2022‌ 406 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئێوارەی رۆژی ئەمڕۆ كاتژمێر 22:00 هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی جامی سوپەری ئیسپانیا لە یاریگای مەلیك فەهدی نێودەوڵەتی لە وڵاتی سعودییە رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

ئەم یارییە یەكەم رووبەڕووبوونەوەی چاڤی هێرناندزە بەرامبەر ریاڵ مەدرید وەكو راهێنەر لە كاتێكدا لە چەندین قۆناغی تر وەكو یاریزان بەرەنگاری یانە شاهانەییەكە بووەتەوە.

لە ساڵی 1998-1999 كە چاڤی رووی لە بەرشەلۆنە كردووە تا ساتی رۆیشتنی لە یانەكە 42 جار لەگەڵ ریاڵ مەدرید یاری كردووە، لە 17 یاری یانەكەیدا براوە بووە، لە 12 یاری شكستیان هێناوە و لە 13 یاری یەكسان بوونە.

چاڤی سەركەوتوو بووە لەوەی لە ساڵی 2011-2012 بەسەر پشتی یانەی ریاڵ مەدرید سەربكەوێت و جامی سوپەری ئیسپانیا لەگەڵ یانەكەی بەدەستبهێنێت.

كۆتا یاری چاڤی لە كلاسیكۆ لە ساڵی 2014-2015 بوو لە خولی ئیسپانی، لەو یارییەدا یانەی بەرشەلۆنە توانی بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك براوە بێت.

رەنج رەسول