شارپرێس:
چالاکوانێکى کۆمەڵگەى مەدەنى لە گەرمیان بە چەقۆ هێرشی کرایە سەرو بریندار کرا، کەسوکارەکەشى دەڵێن" هۆکارى ئەو هێرشە تەنیا ئەوەیە بەردەوام وەک چالاکێکی مەدەنی، بە شێوەی جۆراو جۆر رەخنەی لە گەندەڵی و خراپی حکومڕانی گرتووەو لە چالاکییە جەماوەریەکاندا بەشداری کردووە".
لە راگەیەنراوێکدا کەسوکاری ئارام مەلا نوری چالاکوانى کۆمەڵگەى مەدەنى لە گەرمیان رایانگەیاندوە، شەوی رابردوو، کاتژمێر ٧:١٣ خولەک، لە کەلار، لە کاتێکدا ئارامی مەلا نوری بە ئۆتۆمبێلەکەی، لە بازاڕەوە بۆ ماڵ دەگەڕێتەوە، لە نزیک ماڵی خۆیان، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیکاپ دەبڵ، دەشکێنێتە سەری و رایدەگرن، پاشان چوار کەس، کە دەموچاویان بە تەواوی هەڵپێکراوە، بە راکێشانی دەمانچەو بە لێدان رایدەکێشن و، هەڵدەکوتنە سەری و چەندین چەقۆی لێدەدەن و جێیدەهێڵن و بە هۆی زۆری و قوڵی برینەکانیەوە، بە ٥٥ تەقەڵ دوراونەتەوە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، ڤیدیۆیی کاتی ئەنجامدانی تاوانەکە هەیەو، وەک ئەوەی لە تۆمارەکەدا دەرئەکەوێ، وا دیارە ئەنجامدەرانی تاوانەکە، کەسانی ئاسایی نین، بەڵکو گروپێکی رێکخراو و شارەزان لە پرۆسەی تاوانکاریدا.



کەسوکارەکەى ئەو چاکلاوانە ئاماژە بەوەش دەکەن کە
راگەیاندراوێک بۆ رای گشتی…
شەوی رابردوو، کاتژمێر ٧:١٣ خولەک، لە کەلار، لە کاتێکدا ئارامی مەلا نوری بە ئۆتۆمبێلەکەی، لە بازاڕەوە بۆ ماڵ دەگەڕێتەوە، لە نزیک ماڵی خۆیان، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیکاپ دەبڵ، دەشکێنێتە سەری و رایدەگرن، پاشان چوار کەس، کە دەموچاویان بە تەواوی هەڵپێکراوە، بە راکێشانی دەمانچەو بە لێدان رایدەکێشن و، هەڵدەکوتنە سەری و چەندین چەقۆی لێدەدەن و جێیدەهێڵن و بە هۆی زۆری و قوڵی برینەکانیەوە، بە ٥٥ تەقەڵ دوراونەتەوە.
ئەم تاوانە هەرە نامەردانەو دڕندانەیە، لە کاتێکدایە ئارام هیچ کێشەیەکی تایبەتی لە گەڵ هیچ کەس و گروپ و لایەنێک نەبوەو نیەو، تەنها ئەوەیە بەردەوام وەک چالاکێکی مەدەنی، بە شێوەی جۆراو جۆر رەخنەی لە گەندەڵی و خراپی حکومڕانی گرتووەو لە چالاکییە جەماوەریەکاندا بەشداری کردووە.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا، چەندین جار لە سەرچاوەی نادیارەوە هەڕەشەی لێکراوە.
لێرەوە رایدەگەیەنین: ڤیدیۆیی کاتی ئەنجامدانی تاوانەکە هەیەو، وەک ئەوەی لە تۆمارەکەدا دەرئەکەوێ، وا دیارە ئەنجامدەرانی تاوانەکە، کەسانی ئاسایی نین، بەڵکو گروپێکی رێکخراو و شارەزان لە پرۆسەی تاوانکاریدا.
لە ئێستاشدا، چاودێرو چاوەڕێی لێکۆڵێنەوەی دەزگا ئەمنیەکانین و، داواکارین هەرچی زووە ئەنجامدەرانی تاوانەکەو ئەو دەستە رەشەی، کە لە پشتێوەیە، بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێ.
کەسوکاری ئارامی مەلا نوری
٢٧ی ٢ی ٢٠٢٢
