نەخۆشییەكی دیکە بڵاودەبێتەوە و نیشانەكانی ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

05/07/2022‌ 1284 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا پەتایەک لەناو منداڵاندا بڵاوبۆتەوە کە بەتای بەرزو قوڕگ ئێشەو سەرئێشە دەاسرێتەوە و دەڵێت: بەشێکی زۆری ئەوانە تووشبووی کۆڕۆنان.

 دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی: لە ئێستادا پەتایەک لەناو منداڵاندا بڵاوبۆتەوە کە بەتای بەرزو قوڕگ ئێشەو سەرئێشەو بەشێکیان لووت تەڕییان هەیە ئەناسرێتەوە.

دەشڵێت: ماوەی دوو هەفتە پێش ئێستا بڵاومان کردەوە کە کۆڕۆنا لەبەرزبوونەوەدایە لەناو منداڵاندا بۆیە بەشێکی زۆری ئەوانە تووشبووی کۆڕۆنان، لەماوەی دوو ڕۆژدا لەدوای وەرگرتنی چارەسەر باروودۆخیان باش ئەبێت.

 دکتۆر پشدەر عەبدوڵا داوا دەكات سەرووی دوانزە ساڵ خۆیان بکووتن و هەموو تەمەنەکانیش پابەندی خۆپارێزی بن و دەڵێت: پێویست بە ترس و دڵە ڕاوکێ ناکات، پێویست ناکات چارەسەری زۆر بەکاربهێنرێت چونکە کۆڕۆناش ڤایرۆسەو لەگەڵ تەواوبوونی سووڕەکەیدا باش ئەبێت.

هەروەها بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان ئاماژەی بەوەكردووە، لەكاتێكدا ئەگەر منداڵەكە تای بەرز یان هۆشی  منداڵەكە باش نەبێت یان ڕشانەوەی هەبێت و خواردنی بۆ نەخورێت یان ووشک بوونەوەی هەبێت و گەشکەی هەبێت، دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و نەخۆشخانەی منداڵان بکەن.
س.س