بەمزوانە مۆبایلێكى نوێ ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌

هەمەڕەنگ

27/07/2022‌ 591 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

زانیارییە دزەپێکراوەکان باس لەوەدەکەن، کۆمپانیای مۆتۆڕۆلای ئەمریکی پلانی هەیە بەمزوانە مۆبایلی Motorola Edge 30 Fusion دەربکات.

سەبارەت بەتایبەتمەندییەکانی مۆبایلی  Edge 30 Fusion باس لەوەدەکرێت، بەسیستەمی بەگەڕخەری Android 12 کاردەکات‌و پاڵپشتی تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەمی تۆڕەکانی پەیوەندییکردن G5 دەکات، هەروەک  پێشبینیشدەکرێت، چیپی Dimensity 900 لەخۆبگرێت.

هەرچی توانای پاترییەکەیە ئەوە 4400 میلی ئەمپێرە لەکاتژمێرێکدا کە بەراورد بەمۆدێلی پێشووتری مۆبایلەکە 20 Fusion توانایەکی کەمتری هەیە، بەوپێیەی خاوەنی پاترییەک بوو بەهێزی 5000 میلی ئەمپێر، هەروەک وابڕیارشە مۆبایلەکە پاڵپشتی تەکنیکی خێرا بارگاویکردنەوە بەگوڕی 68.2 وات بکات.

لەلایەکی ترەوە زانیارییەکان دەڵێن، مۆبایلی 30 Fusion بەنرخی 679 یۆرۆ یان 693 دۆلار بەردەستدەبێت، هەربۆیە چاوەڕێدەکرێت کۆمپانیاکە بەشێوەیەکی فەرمیی مۆبایلەکە ڕابگەیەنێت بۆئەوەی زانیاریی زیاتر لەسەری بڵاوبکرێتەوە.

و: ئاکۆ ئاڵی