شارپرێس:
کۆمپانیای Realmeی چینی ئامادەکاریی دەکات بۆ ڕاگەیاندنی نوێترین مۆبایلی هۆشمەندی خۆی کە پێشبینیدەکرێت ژمارەیەکی پێوانەیی لەفرۆشتنیدا تۆماربکات، بەوپێیەی تایبەتمەندیی بەرزو نرخێکی ڕکابەرانەی هەیە.
بەگوێرەی نوێترین زانیارییە دزەپێکراوەکان، مۆبایلی GT Neo 4 بۆدییەکی دژە ئاوو گەردو تۆزو شوشەیەکی دژە شۆکو ڕوشانی هەیە، هەروەک شاشەیەکی جۆری ئەمۆلیدی قەبارە 6.7 ئینچی هەیە کە کوالێتییەکەی (2412/1080) پێکسڵەو تێکڕای درەوشانەوەی 394 مۆم/ مەترە.
هەرچی پڕۆسێسەرەکەیەتی ئەوە لەجۆری MediaTek Dimensity 8100 نوێیە، لەگەڵ ڕامێکی 8 گێگابایتو یادگەیەکی ناوخۆیی قەبارە 128 گێگابایت.
مۆبایلە نوێکەی ڕێڵمی کامێرایەکی سەرەکیی سێ هاوێنەیی بەڕونیی (50+8+2) پێکسڵو کامێرایەکی سێڵفی بەڕونی 16 مێگاپێکسڵ هەیە، کە تایبەتمەندیی ناسینەوەی ڕوخساری لەگەڵدایە.
مۆبایلەکە دوو دەرچەی سیمکارتو دەرچەیUSB-Cو چیپیNFCو سکانەری پەنجەمۆرو پاترییەکی 5000 میلی ئەمپێری هەیە، لەگەڵ بارگاویکەرەوەیەکی زۆر خێرا بەتوانای 150 وات کاردەکات.
و: ئاکۆ ئاڵی