عەبادی هاتەدەنگ: ڕێککەوتنی کۆتایی نەکراوە

عیراق

26/09/2022‌ 1237 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هاوپەیمانی نەسر بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی کە لایەنێکی نێو چوارچێوەی هەماهەنگییە ڕەتیدەکاتەوە، ڕێککەوتنی فەرمی لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت ئەنجامدرابێت.


هاوپەیمانی نەسر لەزاری عەقیل رەدینی وتەبێژی هاوپەیمانێتیەکەوە ڕایگەیاند، هیچ ڕێککەوتنێکی فەرمی لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا لەبارەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی زۆرینە پێکنەهێندراوە.

وتەبێژەکەی هاوپەیمانی نەسر باسی لەوەشکرد، ئەو دەنگۆیانەی باس لە دروستکردنی هاوپەیمانێتی ئیدارەی دەوڵەت دەکەن "ڕاست نین".

عەقیل رەدینی جەختی لەوەشکردەوە، ئەوەی تا ئێستا هەیە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکانە نەک گەیشتنە ڕێککەوتن.