شارپرێس:
12 ساڵه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌چه‌ندین كابینه‌ى یه‌ك له‌دواى یه‌ك نه‌یانتوانى ڕێگه‌یه‌كى 137 كیلۆمه‌ترى (كه‌لار ـ سلێمانى) بكه‌نه دووساید، بۆ هه‌ر ساڵێكیش به‌گوێره‌ى ئامارێك، 100 بۆ 150 كه‌س به‌ڕوداوه‌كانى هاتوچۆ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
پارتى‌و یه‌كێتى‌و حكومه‌تى هه‌رێم ئاگادارده‌كرێنه‌وه له‌ئه‌گه‌رى ڕاپه‌ڕینێكى سه‌رتاسه‌رى له‌لایه‌ن كه‌سوكارى قوربانیانى ڕوداوه‌كانى هاتوچۆ دژى ده‌سه‌ڵاتى ئێستاى حوكمڕانى له‌هه‌رێمى كوردستان‌و خه‌مساردیان له‌ئاست چاره‌سه‌رنه‌كردنى گه‌نده‌ڵى‌و خه‌مساردیان بۆ مه‌رگى هاوڵاتیانى ئه‌م وڵاته.
ڕێگه‌ى (كه‌لار ـ سلێمانى) كه به‌ڕێگه‌ى مه‌رگ ناسراوه، هه‌م ڕێگه‌یه‌كى بازرگانى‌و هه‌میشه گه‌شتیاریه، درێژى ئه‌و ڕێگه‌یه 137 كیلۆمه‌تره، ئه‌گه‌رچى 12 ساڵه به‌رده‌وام بڕیارى به‌دوسایدكردنى ده‌درێت‌و حكومه‌ت باسى ته‌رخانكردنى پاره بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كات، لێ هیچ ئاسه‌وارێكى دیارنییه‌و ئه‌و پاره‌یه‌شى حكومه‌ت باسیده‌كات، له‌هیچ بانكێكى كوردستاندا بونى نییه كاتێك كۆمپانیاى جێبه‌جێكار ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌كه بكات.
بێباكى حكومه‌ت‌و كه‌مته‌رخه‌مى ئیداره‌ى زۆنى سه‌وز، پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژى شه‌ممه ژیانى له‌پێنج پێشمه‌رگه سه‌نده‌وه‌و ڕێگه‌ى مه‌رگ، هه‌موانى شۆك كرد به‌مه‌رگى پێنج پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان.
كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژى شه‌ممه 1ى 10ى 2022، له‌سه‌ر ڕێگه‌ى مه‌رگ (ده‌ربه‌ندیخان ـ وارماوا) به‌هۆى پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل پێنج كه‌س گیانیان لەدەستدا كه سه‌رجه‌میان پێشمه‌رگه بون.
ورده‌كاریی ڕوداوه‌كه به‌مشێوه‌یه بوو، 5 پێشمه‌رگه‌ى فه‌وجى سێى لیواى پێنجى هێزه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه لەناحیەى کوڵەجۆى گەرمیان‌و لەکاتى کۆتاییهاتنى دەوام‌و ئەرکى سەربازییان به‌رەو ماڵەکانیان بەڕێكه‌وتن بۆ نێو خانەوادەکانیان، به‌ڵام له‌ڕێگه‌دا توشى ڕوداوى هاتوچۆ بون‌و سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ستدا.
دواى ڕوداوه‌كه له‌سه‌ر ئاستى‌و حزبى‌و حكومى نیشاندانى هاوخه‌مى بۆ بنه‌ماڵه پێشمه‌رگه‌كان ده‌ستى پێكردو له‌ئاستى باڵادا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "به‌داخێكى گرانه‌وه پێنج پێشمه‌رگه‌ى دلێر له‌سه‌ر ڕێگه‌ى ده‌ربه‌ندیخان له‌ڕوداوێكى هاتوچۆدا بونه قوربانى".
لەوەڵامى بارزانى‌و هەموو ئەو لایەنانەى نیگەرانیان نیشانداوە بۆ مەرگى ئەو پێنج پێشمەرگەیە، عەلى حەمەساڵح ئاماژە بەوەدەکات، "ئه‌مه‌ى هه‌یه تاوانى ده‌سه‌ڵاته، 12 ساڵه ڕێگه‌ى ده‌ربه‌ندیخان قیرتاو ناكرێت، ئه‌مه نه‌ك دوو ئیداره‌یی، بێ ئیداره‌ییه".
ڕۆژى 27ى مانگى ڕابردوش له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا عومه‌ر گوڵپى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر پرسى نه‌بونى پاره له‌بانكه‌كانى سلێمانى‌و ته‌واونه‌كردنى دووسایدى (كه‌لار ـ سلێمانى) كه‌یسه‌كه‌ى برده دادگا سكاڵاى له‌سه‌ر مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت‌و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت‌و ئاوات جه‌ناب نورى وه‌زیرى دارایی تۆماركرد.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "كێ به‌رپرسیاره له‌م دۆسیه، به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رۆكى حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌یى‌و وه‌زیرى دارایی، ئه‌وان به‌رپرسیارى سه‌ره‌كى ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ن كه ڕۆژانه ڕوده‌ده‌ن".
ساڵانێكى زۆره چاودێرانى دارایی‌و په‌رله‌مانتاران ئاماژه به‌په‌ككه‌وتنى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى گرنگ‌و ستراتیژى ده‌كه‌ن له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى زۆنى سه‌وز، كه هیچ كه‌س خۆى ناكات به‌خاوه‌نى‌و ڕۆژانه‌ش به‌هۆى په‌كه‌وتنى ئه‌و پڕۆژانه‌وه بینه‌رى تراژیدیترین ڕوداوى كاره‌ساتبارو مه‌رگ ده‌بین.
په‌رله‌مانتاران باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، به‌هۆى نه‌بونى پاره‌وه چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌و گرنگ‌و ستراتیژى له‌سنورى سلێمانى‌و گه‌رمیان‌و ڕاپه‌ڕین په‌كیانكه‌وتوه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن، دوسایدكردنى ڕێگه‌ى كه‌لار بۆ ده‌ربه‌ندیخان ماوه‌ى 12 ساڵه پڕۆژه‌كه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ڵێت بڕیارماندا به‌ته‌رخانكردنى 60 ملیار دینار بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌و وه‌زاره‌تى دارایی‌ش به‌هه‌مانشێوه، به‌ڵام كاتێك كۆمپانیا ده‌چێته بانك، ته‌ماشا ده‌كات یه‌ك دینارى تێدانییه، ئه‌ویش ئیشه‌كه‌ى ڕاگرتوه.
وه‌ستانى پڕۆژه بازرگانى‌و ستراتیژیه‌كانى ڕێگه‌وبان له‌سنورى زۆنى سه‌وز، جگه له‌كابینه‌ى 9ى حكومه‌تى هه‌رێم كه به‌كابینه‌ى سزا قورسه‌كانى سلێمانى ناوده‌برێت، هاوكات ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زاییه‌كى زۆرى ڕوبه‌ڕوى یه‌كێتى‌و گۆڕانیش كردۆته‌وه، به‌وپێیه‌ى وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان پشكى گۆڕان‌و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تیش خودى قوباد تاڵه‌بانیه، به‌ڵام ده‌سته‌وه‌ستانن له‌چاره‌سه‌رى كێشه‌كاندا.
دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن له‌پشكى گۆڕان دوای بەسەرکردنەوەی پڕۆژەکانی ڕێگاوبانی ئیدارەی گەرمیان ئاماژەى بەگرفت‌و ئاستەنگ‌و کەمى پارەى نەختینە کرد‌و نه‌یشارده‌وه، "کێشەی سەرەکی ئەوەمان ئەوەیە موچەی فەرمانبەران دابینبکرێت، دوای موچەی فەرمانبەران ئینجا پارە بۆ پڕۆژەکانی ڕێگه‌وبان دابیندەکرێت".
به‌وته‌ى وه‌زیره‌كه‌ى گۆڕان، نەهاتنی پشکى هەرێم لەبەغداوە کاریگەری کردوەتەسەر پڕۆژەکانی ڕێگاوبان‌و ئەگەر هاتنی پارەکە بەردەوامبوایە، زۆربەی پڕۆژەکانی ڕێگاوبان لەکارکردن بەردەوامدەبون.
هه‌روه‌ك وه‌زیره‌كه‌ى گۆڕان له‌باره‌ى ڕوداوه‌كانى هاتوچۆ له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایانه‌ى زۆرترین ڕوداویان تێدا ڕوده‌دات هۆكاره‌كه‌ى بۆ شۆفێران گێڕایه‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، ڕاستە ڕێگاوبانەکان کاریگەریان هەیە لەسه‌ر ڕودانی ڕوداوی هاتوچۆ، بەڵام هەندێكجار شۆفێران لەسەر رێگا دوسایدەکانیش دوای تەواوبونیان، پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ نابن‌و ڕوداوی هاتوچۆ ڕودەدات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌ر خودى به‌رپرسانى گۆڕان له‌چوارچێوه‌ى كابینه‌ى نۆى حكومه‌تى هه‌رێم بۆچونێكى دیكه‌یان هه‌یه‌و پێچه‌وانه‌ى وه‌زیره‌كه‌یان قسه‌ده‌كه‌ن، سلێمان محەمەد قائیمقامى دەربەندیخان كه سه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، بەتەنها تەرخانکردنى پارەى چەند مانگێکى داهاتى دەروازەکانى پشتەو پەروێزخان دەتوانرێت ڕێگەى (کەلار ـ سلێمانى) تەواوبکرێت.
قائیمقامى ده‌ربه‌ندیخان داواده‌كات، له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه پارەیەکى تایبەتمەند بۆ ته‌واوكردنى به‌دووسایدكردنى ڕێگه‌ى (كه‌لار ـ سلێمانى) ته‌رخانبكرێت.
گه‌رمیانیه‌كان مانگى ڕابردوو كه‌مپینێكیان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستان ڕاگه‌یاندو ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، نابێت چیتر گەرمیانییەکان‌و خەڵکى دیکەش لەو ڕێگەیە ببنە قوربانى خراپى ڕێگاوبانەکان.
له‌كاردانه‌وه‌ى ئه‌و ڕوداوه‌شدا عەتا سەراوى ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى بۆ مەرگى ئەو پێنج پێشمەرگەیە هۆشداریدەدات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ڕوی قسەم بۆ کۆی سەرکردایەتی حزبەکان‌و سێ سەرۆکایەتیه‌كه‌ى ھەرێمەو ده‌پرسم، ئەرێ بەڕاست کەی ئاوڕێکی جدی لەگەلەمان ئەدەنەوە؟ کەی لێ دەبڕێن‌و کۆتایی بەگەندەڵی‌و نادادپەروەریی دێنن‌و ده‌بنه‌وه به‌خزمه‌تكارى خه‌ڵك‌و لەکارەساتێکی ئاوھادا گەورەبەرپرسانی حکومەت‌و حزبەکان لەڕوتان بێ لەپرسەی ئەم پۆلە شەھیدە بەشداربن؟".
سه‌راوى یه‌كێتى‌و پارتى ئاگادارده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت:"وا لەڕۆژھەڵاتی کوردستان شەھیدکردنی کچە کوردێک بوە ھۆی چەخماخەی ڕاپەڕینی سەرتاسەریی ئێران‌و شۆڕشگێڕانی پێشوو ڕوبەڕویی ھەمان چارەنوسی تاخییەکانی پێش خۆیان بونەتەوە، دورنییە کوڕ‌و کچ‌و ھاوژین‌و باوک‌و دایک‌و برای شەھیدەکانیشمان دورنییە ببنە سەرمەشق‌و ڕێبەری ڕاپەڕینێکی سەرتاسەریی، ھیوادارم گوێ لەکەسانێک بگرن کە خەڵتانی خوێن‌و خەم‌و فرمێسکە نەک کاسەلێس‌و حازرخۆرو کەسانێک کەھیچ لەدەستنادەن".
ش.هـ