شاسوار عەبدولواحید گەیشتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێراندا کۆدەبێتەوە

کوردستان

15/05/2023‌ 866 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس

میدیای نەوەی نوێ ڕایگەیاند، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی میدیای نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەمڕۆ گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و وابڕیارە لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی باڵای ئێراندا کۆببێتەوە.

سەردانەکەی شاسوار عەبدولواحید لە کاتێکدایە، کە ھەرێمی کوردستان لەبەردەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانیدایە و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێش بانگەشەی بردنەوەی ھەڵبژاردن و گرتنە دەستی دەسەڵات دەکات.

لەدوای دروستبونی نەوەی نوێوە تا ئیستا ئەمە یەکەم جارە سەرۆکی جولانەوەکە سەردانی ئێران بکات و پێشتر ھیچ پەیوەندیەکی راگەیەنراو لە نێوان جولانەوەکەو کۆماری ئیسلامی ئێراندا نەبوە.

س.س

بەپەلە