شارپرێس:
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی شینخوای چینی بەپشتبەستن بەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کە لەزانکۆی سینگوا لەپەکین بەڕێوەچوو بڵاویکردەوە، چین یەکەم تۆڕی گەورەی جیهانی بۆ نەوەی داهاتوی ئینتەرنێتی خێرا دەستپێکردوە، کە باند ویتەکەی 1200 گیگابایتە لەچرکەیەکدا.
تۆرە ئینتەرنێتییە خێراکەی نەوەی داهاتوو کە بەهاوبەشی لەلایەن زانکۆکانی سینگوا، چین مۆبایل، هواویو CERNET.com پەرەی پێدراوە، بەوەجیادەکرێتەوە کە تۆڕێکی گواستنەوەیە کە بەگشتی زیاتر لە 3000 کیلۆمەتر درێژدەبێتەوەو سێ شاری پەکین، وهانو گوانگژۆ بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
ئاژانسە چینییەکە باسی لەوەکردوە، تۆڕی سەرەکیی نەوەی داهاتوی ئینتەرنێتی خێرا دەستکەوتێکی تەکنیکی گەورەیە بۆ پڕۆژەی نیشتمانی بۆ ژێرخانی تەکنەلۆژیای ئینتەرنێتی داهاتوو لەو وڵاتەدا.
تۆڕەکە بەشێوەیەکی جێگیرو متمانەپێکراو کاردەکاتو لەدوای کارکردنی تاقیکارییەوە لە31ی تەمموزی ئەمساڵەوە بەسەرکەوتویی لەتاقیکردنەوە جۆراوجۆرەکاندا دەرچوە.
و: ئاکۆ ئاڵی