​ هواوی تەلەفزیۆنێکی هۆشمەندی پێشکەوتوو بەرهەمدەهێنێت

هەمەڕەنگ

14/01/2024‌ 498 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

کۆمپانیای هواوی تەلەفزیۆنێکی زیرەکی نوێی خۆی ئاشکراکرد کە بە تەکنەلۆژیای نایاب و تایبەتمەندی ڕکابەرانە تەیار کراوە.

تەلەفزیۆنی نوێی Huawei Smart Screen V5 خاوەنی شاشەیەکی 85 ئینجSuperMiniLEDیە، کە دەتوانێت ڤیدیۆی 4K  پیشان بدات بە ڕێژەی 120 چوارچێوە لە چرکەیەکدا، هەروەها ڕێژەی ڕووناکیەکەی دەگاتە نزیکەی 1600 cd/m.
ئامێرەکە پڕۆسێسەری هۆنگهو 900ی  بۆ بەکارهاتووە کە لەلایەن کۆمپانیای هواوییەوە پەرەی پێدراوە، ئەوە جگە لە سیستەمی هارمۆنی ئۆ ئێس 4 و تەکنەلۆژیای جیاواز کە یارمەتی کۆنترۆڵکردنی دەدات لە ڕێگەی ئاماژەی دەستییەوە.

تەلەفزیۆنەکە کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگی تێدایە، وەک تایبەتمەندی ڕێکخستنی ڕووناکی ئۆتۆماتیکی، هەروەها تایبەتمەندی کەمکردنەوەی دەردانی ڕووناکی شین بۆ کەمکردنەوەی ماندوێتی چاو، هەروەها ڕووی شاشەکەی کەرەستەی تایبەتی هەیە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو ڕووناکیەی کە دەکەوێتە سەر شاشەکە بۆی کەمکردنەوەی ڕەنگدانەوەی.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لەبەردەستدان، دەتوانرێت ئامێرەکە بە کامێرا و مایکرۆفۆنی کارایی بەرزەوە ببەسترێتەوە بۆ پەیوەندی ڤیدیۆیی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، هەروەک تەکنیکەکانی لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد هەیە بۆ ئەوەی نمایشێکی نایابی وێنە و ڤیدیۆکان دابین بکات.


ئامادەکردنی / ئاکۆ ئاڵی