دکتۆر بەدر: خەڵکێکی زۆر گورچیلەکانیان لەکارکەوتون

تەندروستی

28/01/2024‌ 285 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دکتۆر بەدر دەڵێت: خەڵکێکی زۆر گورچیلەکانیان لەکارکەوتون، دەبێ یان غسل بکات یان بیگۆڕێت.


چۆن دەتوانی گورچیلەکانت بپاڕێزی وەچارەسەرێکی سادەی بۆ بکەی لەماڵەوە ھەندێ ڕێنمایی و چارسەری ماڵەوە بۆ گورچیلە:

خواردنە بەسودەکان بۆ گورچیلە:
-نانی گەنم و جۆی خۆمان بەکەپەکەوە
- فاسۆلیای سۆر و سپی و فوڵ سۆیا و بزالیا
- کەوچکێک ھەنگوین و نیو کەوچک چایە ڕەشکە
- ڕۆژانە ١ کەوچک چایە زەردەچەو و ١ کەوچک چایە زەنجیل ١ کەوچک چایە ڕازیانە و ١ بەرداخ شەربەتی مێکوک (عرق سوس)
- سرکەی سێوی سروشتی و زەیتی زەیتون و ئاوی لیمۆ پێش نان خواردن لەناو زەلاتە
- سلقە سۆرە (چەوەندەری سۆر) و کەلەمی سۆر و کەرەوز و مەعدەنووس و کودی کەسک و خیار و پیاز و تەڕەپیاز و گێزەر و بزالیا
- گێلاس و توو (دۆشاوی توو) و فراولە و شفتی و تووتڕک و سێو و لەیمون و گرێپ فروت و لالەنگی و بەڵالوک
- گوێز و کونجی قاوەیی (تەحین)

خراپەکان:
- وازھێنان لەخواردنی شەوان بەتایبەتی خواردنی قورس
- کەمکردنەوەی خواردنی گۆشت بەتایبەتی گۆشتی سوور
- جگەرەکێشان و مادەھۆشبەرەکان و ھەموو دەرمانە ئارام بەخشەکان
- دوورکەوتنەوە لەخواردنی سوورکراوە
- دوورکەوتنەوە لەخواردنەوە غازیەکان‌و وزەبەخشەکان و قووتووبەندکان‌و کحولیەکان
- کەم بەکارھێنانی خوێ لەپێوویست زیاتر نەبێت
- ڕۆژانە 10 تا 15 گلاس ئاو زۆرباشە جگە لەوانەی کێشەی لاوازی گورچیلەیان ھەیە
- واباشە مۆزو ئەڤۆگادۆو قەیسی مەخۆ یان کەم بخۆ
- دوورکەوتنەوە لەخواردنی چەرەزات بەتایبەتی برژاو
- کەمکردنەوەی خواردنی پەنیر و لۆرو قەیماغ و ماستی مەڕ واباشە ڕۆژانە کەمێک ماستی چێل بخۆ

لەکۆتایی زۆر ئاگاداری تەندروستی خۆتان بن بەتایبەتی گورچیلە، ئەوانە ئامۆژگارین دەتوانن لەماڵەوە ئەنجامی بدەن، بەڵام بۆ چارەسەرەی ھەریەکە لەنەخۆشیەکانی گورچیلە دەتوانن سەردانی ئێمە بکەن بەبەڕزترین کوالێتی گیادەرمان‌و بەرنامەی زانستی‌و خواردنی سروشتی.

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
دکتۆر به‌در قادر سورچی
پسپۆڕی گیادەرمان

بەپەلە