شارپرێس:
میدیاى فەرمى گۆڕان
بڵاویکردەوە، ئەگەر تا کۆتایی ئەم مانگە دادگاى فیدراڵى چارەنوسی سکاڵای تایبەت بە
یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلایی نەکاتەوە، ئەوا هەڵبژاردن
دوادەکەوێت.
ڕۆژى هەشتى ئەم مانگە،
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، سه‌رۆكی هه‌رێم له مانگی پێنج‌دا رۆژێك دیاری
ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌گه‌ر رووداوێك نه‌یه‌ته‌پێشه‌وه
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت.
میدیاى فەرمى
بزوتنەوەى گۆڕان لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، ئەگەر دادگای باڵای فیدراڵی
عێراق چارەنوسی سکاڵاکەی پەرلەمانی کوردستان تا ڕۆژی 29ی ئەم مانگە یەکلایی نەکاتەوە،
ئەوا پێشبینی دەکرێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەوێتە کۆتایی مانگی ئەیلولەوە.
دوا خستنى هەڵبژاردن بۆ مانگى ئەیلول
لەکاتێکدایە،ڕۆژی حەوتی
مانگی حەوتی ئەمساڵ وادەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆتایی پێدێت.
ئەو سەرچاوانە ڕاشیانگەیاندوە،
ئەگەر کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دوای بەسەرچونی ماوەکەی، کارا نەکرێتەوە،
پێشبینی دەکرێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵی داهاتو دوابکەوێت و لەگەڵ هەڵبژاردنی
پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدریت کە لە مانگی پێنجی 2025 بەڕێوە دەچێت.