دادگاى فیدراڵى زانیاری نوێی لەبارەی بڕیارەکانى تایبەت بە مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بڵاوکردەوە

کوردستان

28/02/2024‌ 1633 جار خوێندراوه‌ته‌وه


دادگای فیدراڵی ناوەڕۆکی بڕیارەکەی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، حکومەتی فیدراڵی بڕە پارەیەکی بە قەرز بە حکومەتی هەرێم داوە، ئەمەش بە پێشێلکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵییە.

دادگای فیدڕاڵی لە ڕایگەیاندووە، مادەی (14)ی دەستووری کۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005 دەڵێت: پێویستە یەکسانی لەنێوان عێراقییەکاندا بەبێ جیاوازی بەدەستبێت، کە ئەمە دەبێت بەشێوەیەکی کردەیی بێت و نەک لەڕووی تیۆریەوە بۆ ئەوەی دروستبکرێت پەیوەندییەکی نیشتمانی ڕاستەقینە لە نێوان هەموو گەلی عێراقدا دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە حکومەتی فیدراڵی.

 
ئەوەشخراوەتەڕوو، گەلی کوردمان خاوەنی بەهای بەرزی مرۆیی و ئەخلاقی و نەتەوەییە و لە خەباتی درێژخایەنی خۆیدا لە دژی دەسەڵاتی پێشوو، هەر وەک باقی گەلی عێراق، ژمارەیەکی زۆر قوربانی داوە و ئەمەش داوای پێویستی بەدیهێنانی دادپەروەری لە نێوانیاندا دەکات سەرجەم هاوڵاتیان بەتایبەت سەبارەت بە مووچەی هەرێم.

دادگاى فیدراڵى ڕونیشیکردەوە، حکومەتی فیدراڵی بڕە پارەیەکی بە قەرز بە حکومەتی هەرێم داوە، ئەمەش بە پێشێلکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە (13)ی ساڵی 2023 دادەنرێت، کە هەموو بڕە قەرزەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ پێدانی مووچە لە هەرێم بەکارنەهێنرا.

لەو روونکردنەوەیەدا جەختدەکاتەوە، کە بۆ دادگای باڵای فیدراڵی سەلمێنراوە، کە فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان وەک هاوتاکانیان لەناو ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی کە کەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی فیدراڵی بە بەردەوامی مانگانە مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەمەش پێشێلکردنی بڕگەکانی مادەکانی (١٤، ١٦، و ٢٢-٣٦)ی دەستووری کۆماری عێراق بۆ ساڵی ٢٠٠٥، و کە ئەم پێشێلکارییە دەبێت بە پێی دەستوور لاببرێن واتە لابردنی ئەو بەربەستانەی کە ڕێگری لە هەر هاووڵاتییەک دەکەن لە بەهرەمەندبوون لە مافە دەستوورییەکانی.