بۆنەهێشتنی چەوری ورگ بەخێرایی لە خۆراکە دوور بکەرەوە

تەندروستی

29/02/2024‌ 914 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

پسپۆڕانی تەندرووستیی دەڵێن، دابەزاندنی کێش هەندێکجار قورسە، بەڵام یەک ڕێگەی سادە هەیە بۆ دەستپێکردنی ئەم پرۆسەیە، ئەویش ڕزگاربوونە لە چەوریی زیادەی ورگ.

ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆستی ئەمریکی بڵاویکردۆتەوە، کە ڕێگەی سادە ئەوەیە کە واز لە خواردنی جۆرێکی دیاریکراوی خۆراک بهێنیت، کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک پێی ئاڵوودەبوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم شێوازە پێویستی بە کەمێک هەوڵ و کۆشش و ئارەزوو هەیە، ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەنجامەکانی لەماوەی چەند رۆژێکدا "سەرسوڕهێنەرن.

لەم بارەیەوە، پسپۆڕی خۆراک لوسی جۆنز بە ڕۆژنامەی "دەیلی ستار"ی بەریتانی ڕاگەیاندووە کە خواردنی بڕێکی کەمتر لە " کاربۆهیدراتی پڕۆسێسکراو " دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕزگاربوون لە ئاوسانی سک.

لە درێژەی قسەکانیدا وتویەتی: ئەمە پێویستە ئەگەر کاریگەرییە زیانبەخشەکانی کەڵەکەبوونی چەوریی ورگ و مەترسییەکانی پەیوەست بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و ئەوانی دیکە لەبەرچاو بگرین .

ئەو ڕوونیشی کردۆتەوە: "هەندێک بەڵگە هەیە کە ئاشکرایکردووە کە خواردنی بڕێکی کەمتر لە شەکر و کاربۆهیدراتی پڕۆسیسکراو و گۆڕینی بۆ خۆراکی دانەوێڵەیی تەواو، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی چەوریی ورگ".

کاربۆهیدراتی پڕۆسێسکراو لە ئاردی سپیی و خواردنەوە گازییەکان و خواردنی کەم پرۆسێسکراوی وەکو هەویرکارییەکاندا هەیە.

بەپەلە