شارپرێس:
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسیمی 36 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفالدا لە گەرمیان له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، "شه‌رت كرداره"، ده‌شڵێت:"ساڵی داهاتوو دڵنیابن له كه‌شێكی جیاوازتردا ئه‌م یاده ده‌كه‌ینه‌وه، ئێستا ئه‌وه‌نده قسه‌مان كردووه، خه‌ڵك بێزاربووه له‌قسه‌كردن".
قوباد تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند، "له ساڵانی ڕابردووش قسه‌مان زۆر كردووه، من بۆخۆشم قسه‌م كردووه، پێموایه خه‌ڵكیش بێزاربووه له‌قسه".
ده‌شڵێت:"ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له‌نوێنه‌رانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان دانیشتنێكی چه‌ند سه‌عاتیمان هه‌بووه، داواكاریی و گله‌یی و گازنده‌ی به‌شێكی زۆر له‌كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانیان پێشكه‌شكردووین، توانیومانه به‌شێكیان جێبه‌جێبكه‌ین و به‌شێكی دیكه‌ش ڕێكاری بۆ داده‌نێین بۆ جێبه‌جێكردنیان".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، "پێموایه باشترین په‌یام، په‌یامی ده‌می و قسه‌كردن نییه، به‌ڵكو په‌یامی كرداریه، پشت به‌خوا له‌گه‌ڵ ئه‌م خوشك و برایانه‌م له‌نوێنه‌رانی كه‌سوكاری قوربانیان ئه‌نفال، پێكه‌وه كار له‌سه‌ر داواكاریه‌كان ده‌كه‌ین و ساڵی داهاتوو ده‌توانین له‌كه‌شوهه‌وایه‌كی دیكه‌دا یادی ئه‌نفال بكه‌ینه‌وه".