شارپرێس:
پۆلیسى سلێمانى ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى ڕوداوى كوشتنه‌كه‌ى قه‌زاى پێنجوێنه‌وه ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بۆ هیچ ده‌زگایه‌كى ڕاگه‌یاندن زیاترم نه‌وتوه جگه‌له‌وه‌ى وتومه ڕوداوى كوشتنه‌كه ته‌نها كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تی بوه"، ده‌شڵێت:"پێم سەیرە تۆی ڕۆژنامەنوس بگەڕێیت‌و بزانی کێشەی تری ٸەم خێزانە چی بوە".
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا نوسیویه‌تى:"بەباشم زانی ڕونکردنەوەیەکی کورت لەسەر ڕوداوی کوشتنه‌كه‌ى شارۆچکەی پێنجوێن بدەم داواش لەهەموو ڕۆژنامەنوسەکان دەکەم کەتۆ خۆت لەسەر ڕوداوێک زانیاریت هەیە؟ بنوسە بەپێی زانیاریەکانی خۆم، نەک بنوسی وتەبێژ پێیڕِاگەیاندم".
ده‌شڵێت:"من بەسەرجەم ڕۆژنامەنوس‌و دەزگاکانی ڕاگەیاندنم وتوە ٸەم ڕوداوە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بوە، تەنانەت لەسایتی پۆلیس سلێمانیش وامان ڕاگەیاندوە، ٸێمە باسی ڕوداوێکی کوشتنمان کردوە کە بەڕاستی ڕوداوێکی ناخۆش‌و ناخهەژێنە".
وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى ئه‌وه‌شى نوسیوه:"پێم سەیرە تۆی ڕۆژنامەنوس بگەڕێیت‌و بزانی کێشەی تری ٸەم خێزانە چی بوە، بەزۆرینەی ڕۆژنامەنوسەکانم وتوە تکایە ٸێمە نوسیومانە ڕوداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە بەفەرمی ٸاگاداری هیچی تر نین‌و پاشان لێکۆڵینەوە لەم ڕوداوەدا سەرەتایەو ڕەنگە لێکۆڵینەوەکان شتی ترمان بۆ ٸاشکرا بکەن".
له‌كۆتاییدا جه‌ختده‌كاته‌وه، "ڕوماڵکردنی ڕوداو بەپەلەو به‌ناوزڕاندنی خەڵک ناکرێت، تکایە با ٸاگامان لەهەست‌و ناخی کەسوکاری کوژراوەکان بێت، وەک توشی کارەسات بون با بەنوسینەکانی ٸێوەش ٸەوەندەی تر باری دەرونیان خراپ نه‌کەین، من بەشبەحاڵی خۆم زۆر نیگەرانبوم بەو تاوانە، بەهەمووشتانم وتوە کە ڕوداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە، ٸەوانەی نوسیوتانە هەموی زیادەیەو پێویستی نەدەکرد بینوسن، داواتان لێدەکەم کە ٸەمە با دواجاربێت، ٸاگاتان لەنوسینی هەواڵەکانتان بێت، لەگەڵ ڕێزم بۆ هەمولایەک".
دوێنێ له‌هه‌واڵێكدا زۆربه‌ى ماڵپه‌ڕه‌كان بڵاویانكرده‌وه، باوكێك به‌هۆى كێشه‌یه‌كه‌وه، كچه‌كه‌ى خۆى به‌چه‌قۆ كوشتوه.