شارپرێس:
وهزیرى نهوتى حكومهتى عێراق زانیاریى گرنگ لهبارهى ڕێكهوتن لهگهڵ حكومهتى ههرێم لهسهر پرسى وزه ئاشكرادهكات، ڕاشیدهگهیهنێت، "بەرەوپێشچون لەگفتوگۆکانمان هەیەو پێشبینیدەکەین، لەچەند ڕۆژی داهاتوو بگەینە ڕێککەوتن".
ڕۆژی 9ی حوزەیرانی 2024، کۆبونەوەى سێقۆڵیی نێوان، وهفدى حکومەتی هەرێمو وەزارەتی نەوتی عێراقو کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت، بەبێدەنگی بەڕێوەچوو، بهڵام هیچ ڕاگهیهنراوێك بڵاونهكرایهوه.
لاى خۆیشیهوه حەیان عەبدولغەننی وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، بەرەوپێشچون لەگفتوگۆکانیان هەیەو پێشبینیدەکەن، لەچەند ڕۆژی داهاتوو بگەنە ڕێککەوتن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستانو ئەپیکوریش ئامادەیی خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دوپاتکردوەتەوە.
کۆبونەوە سێقۆڵییەکە لەبەغدا بەداخراوی ئهنجامدرا، ئامانجیش لەو کۆبونەوە سێقۆڵییەی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم، وەزارەتی نەوتی عێراقو کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت، دانانی میکانیزمی چارەسەربوو، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق تورکیا.
وەزیری نەوتی عێراق لەچاوپێککەتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عێراقییە، بەگەشبینییەوە باسی لەکۆبونەوە سێقۆڵییەکە کردو ڕایگەیاند، بەرەوپێشچون لەگفتوگۆکان هەیەو پێشبینیدەکەن لەچەند ڕۆژی داهاتوو بگەنە ڕێککەوتن.
حکومەتی هەرێمو کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستانیش، گەشبینن بەوەی بەزوترینکات بگەنە ڕێککەوتنو هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە، چونکە ڕاگیرانی هەناردەی نەوتی هەرێم زیانی بۆ هەموان هەیە، لەکاتێکدا ڕاگیرانی 450 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، 0.5% نەوتی جیهان پێکدەهێنێت، هاوكات هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق - تورکیا لە 25ی ئاداری 2023وە ڕاگیراوەو بەهۆی جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق - تورکیا، عێراق ڕۆژانە 800 هەزار دۆلار سزادەدرێت.
حكومهتى ههرێم ئاشكرایكردوه، زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی ئەپیکور ڕاوەستاوە، 60% داهاتی ساڵانەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت کەمیکردوه، ئابوری هەرێمیش خنکێنراوە، ڕاگیرانی 450 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەرێم، بازاڕی وزەی جیهانی ناهاوسنگ کردوە.