جەیك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا كەمێك لەمەوبەر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بۆ ئێرانمان رونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ دەبێت و لەداهاتوودا شەپۆلی هێرشەكان وێرانكەر دەبن.
راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەشڵێت هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بێكاریگەر بووە بەهۆی سیستمی دژەئاسمانی ئیسرائیل و هاوكاری ئەمریكاوە و بووەتەهۆی كوژرانی هاووڵاتییەكی فەلەستینی.
سۆلیڤان ئاماژەی بەوەشكرد لەگەڵ ئيسرائيلييەكان تاوتوێی وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئێران دەكەن و بەوردیش چاودێری هێرشی نوێی ئێران و بریكارەكانی دەكەن.