شارپرێس:
ژماره‌یه‌ك گه‌نجى هه‌رێمى كوردستان به‌فێڵى پاره‌و ژیانێكى باشتر، برانه ڕوسیا، به‌ڵام دواجار له‌جه‌نگێكى خوێناویدا خۆیان بینیه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ورده‌كارییه‌كه‌ى ئاشكراده‌كات‌و ده‌ڵێت، "ئه‌و گه‌نجه كوردانه له‌لایه‌ن گروپێکی عەرەبه‌وه فێڵیان لێكراوه"، كه‌سوكارى یه‌كێك له‌گه‌نجه‌كانیش داواكارییه‌ك ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌تاى چیرۆكه‌كه به‌دیارنه‌مانى گه‌نجێك ده‌ستپێده‌كات به‌ناوى مەتین وه‌هاب كه دانیشتوی قەزای سیدەکانه لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران‌و ته‌مه‌نى 22 ساڵه، ئه‌و گه‌نجه كه له‌ماڵه‌وه چوه‌ته ده‌ره‌وه به‌ناوى كاركردن له‌ناوخۆى هه‌رێم چوه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ شارپرێس ئاشكرایكرد، "لەلایەن گروپێکی عەرەب فێڵى لێكراوه‌و به‌ناوى ژیانێكى شایسته‌و بڕه پاره‌یه‌كى زۆرى مانگانه، ڕه‌وانه‌ى ڕوسیا كراوه‌و له‌وێشه‌وه ڕاسته‌وخۆ نێردراوه‌ته به‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى قورستترین جه‌نگ له‌ئۆكرانیا كه باخموته".
كه‌سوكاره‌كه‌ى له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ده‌ڵێن، "ده‌مانه‌وێت ئێستا بزانین مه‌تین زیندوه یان له‌و جه‌نگه خوێناویه‌دا گیانى له‌ده‌ستداوه".
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ى بۆ شارپرێس ڕونكرده‌وه، ئه‌و گروپه عه‌ره‌به كه چه‌ندین گه‌نجى عێراقى‌و كوردیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندوه، به‌ناوى خزمه‌تكردنى ڕوسیاوه هه‌ركه‌س بچێته ئه‌و وڵاته، مانگانه بڕى دوو هه‌زار دۆلار (20 وه‌ره‌قه)ى پێده‌درێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، "جگه له‌مه‌تین چه‌ندین گه‌نجى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان‌و شاره‌كانى دیكه‌ى خواروو ناوه‌ڕاستى عێراقیش به‌هۆى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى بۆیان باسكراوه، ڕویان له‌ڕوسیا كردوه‌و به‌شى هه‌ره زۆریشیان له‌جه‌نگى قورس‌و خوێناوى نێوان ڕوسیا‌و ئۆكرانیادا كوژراون".
كه‌سوكاره‌كه‌ى مه‌تین ئه‌وه‌شیان بۆ شارپرێس گێڕایه‌وه، ئه‌و گه‌نجه لەمانگی حه‌وتى ئەمساڵه‌وه ماڵه‌وه‌ى به‌ئامانجى كاركردن له‌ناوشارى هه‌ولێر به‌جێهێشتوه، به‌ڵام دواتر گروپێك كه ئه‌ندامه‌كانى سه‌رجه‌میان عه‌ره‌بن، په‌یوه‌ندییان به‌مه‌تینه‌وه كردوه‌و له‌مانگى 9ى ئه‌مساڵه‌وه به‌ئامانجى كاركردن له‌هه‌ولێره‌وه چوه‌ته پردێى نزیك كه‌ركوك، دواتر چاره‌نوسى نادیار بوه‌و هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌یه‌وه نه‌زانیوه، ئه‌مه سه‌ربارى هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستكه‌وتنى زانیارییه‌ك.
هه‌روه‌ك كه‌سوكاره‌كه‌ى مه‌تین ئه‌وه‌شیان باسكرد، له‌مانگى 9ى ئه‌مساڵه‌وه، له‌مانگى 11شدا دواى ئه‌وه‌ى بێسه‌روشوێن ده‌بێت، کورتە ڤیدیۆیەکی بۆ براکەی ناردوە لەڕێگەی ماسنجەرەوە وتویەتی، له‌لایه‌ن ڕوسه‌كانه‌وه خەریکی مەشق‌و ڕاهێنانه بۆشەڕکردن دژی ئۆکرانیا، ئیتر دوای کورتە ڤیدیۆکە هیچ ده‌نگێكى نه‌ماوه‌و زانیاریش له‌باره‌یه‌وه نییه.
كه‌سوكارى مه‌تین له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه داوا له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن چاره‌نوسى كوڕه‌كه‌یان بۆ سۆراغ بكات‌و هه‌وڵبدات زانیاریی به‌ده‌ستبهێنێت ئاخۆ مه‌تین له‌ژیانداماوه یان گیانى له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى قسه‌ى بۆ شارپرێس كرد ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، جگه له‌مه‌تین ژماره‌یه‌كى زۆر گه‌نجى كورد به‌ناوى ژیانێكى باشتر‌و ده‌ستكه‌وتنى هه‌لى كار‌و مانگانه‌یه‌كى زۆرباش براونه‌ته ڕوسیا‌و دواتر ڕاسته‌وخۆ جلوبه‌رگى سه‌ربازییان له‌به‌ركراوه‌و براونه‌ته به‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى جه‌نگ له‌ئۆكرانیا.
