عەلی باپیر لەتوركیا: پێویستە توركیا واز لە چەوساندنەوەی كورد بهێنێت

کوردستان

12/05/2016‌ 3240 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت پێویستە توركیا واز لە راوەدونان و چەوساندنەوەی كورد لەباكوری كوردستان بهێنێت.

عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە پانێڵێكدا لە توركیا رایگەیاند" كێشەی ئومەتی ئیسلامی ئەوەیە وازیان لەقورئان و سوننەت هێناوە كەباسی برایەتی و داپەروەری دەكات و لەبەرامبەردا پابەندن بەرێكەوتنی سایكس بیكۆ كەلەساڵی 1916 ئومەتی ئیسلامی دابەشكردووە".


عەلی باپیر ئاماژەی بەوەشكردوە كە  و گەلی كوردو خاكەكەی دابەشكردووە بەسەر عەرەب و تورك و فارس داو ئەوانیش شانازی پێوەدەكەن، بۆیە ئەو نەتەوانە شانازی بەدەوڵەتی نەتەوەیی خۆیان دەكەن، بۆیە بەوتەی ئەو كوردیش دەوڵەتی نەتەوەیی بەمافی خۆی دەزانێت.


 سەبارەت بە پرسیاری ئامادەبوان بۆ هێرشەكانی پەكەكە بۆسەر توركیا ناوبراو ئەمیری كۆمەڵ پێویستە هەردوولا كێشەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەربكەن و شەركردن جگە لەماڵ وێرانی  هیچ ئەنجامێكی نابێت.


عەلی باپیری جەختیكردەوە كە نەتورك دەتوانێت كورد لەناوببات و نەكوردیش دەتوانێت تورك لەناوببات، بەڵام بەبڕوای ئەو دەوڵەتی توركیا دەتوانێت بەهانە بەدەست پەكەكەوە نەهێڵێت ، بەوەی مافی گەلی كوردبدات لەبری چەوساندنەوەو راوەدوونان.
س.هـ