لیژنەی باڵای ریفراندۆم بڕیاری كاراكردنەوەی پەرلەمان دەدات

کوردستان

30/07/2017‌ 788 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خەلیل ئیبراهیم ئەندامی لیژنەی باڵای ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، لیژنەكەیان بڕیاری كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستانی داوە.

خەلیل ئیبراهیم ئەمڕۆ یەك شەممە دوای كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ریفراندۆمی هەرێم ئاشكرایكرد، بڕیارەكە بەشێوەیەكە دەبێت لایەنە سیاسییەكان لەدوو هەفتەی رابردوو لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان رێككەوتن بكەن.

لەبارەی وردەكاری چۆنییەتی كاراكردنەوەی پەرلەمان، ئەو ئەندامەی لیژنەكە راشیگەیاند، هیچ وردەكارییەكیان باس نەكردووەو جێهێڵراوە بۆ كۆبوونەوەی لەلایەنەكان لەسەر ئەو پرسە.

كۆبوونەوەكەو بڕیاری كاراكردنەوەی پەرلەمان لەلایەن لیژنەكەوە لەكاتێكدایە، كە بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم رێككەوتوون‌و بڕیاریانداوە رۆژی 25/9/2017 راپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێم ئەنجامبدەن.

پەرلمانی كوردستان لەساڵی 2015وە بەهۆی ململانێی نێوان لایەنە سیاسییەكان پەكیكەوتووەو تائێستا چەند جارێك هەوڵی كاراكردنەوەی داوە.

هـ ـ ح

بەپەلە