نێچیرڤان بارزانی وەك فەرمانبەری توركیا

19/03/2018

لەتیف فاتیح فەرەج

بەرپەرچدانەوەی سێ‌ رۆژ ماتەمینیەكەی سلێمانی ، جگە لە سوكایەتی كردن بە قوربانیانی ئەفرین و ماستاو بۆ ئەردۆغان هیچی تر نیە ، چ شوورەییە باسی یاسا بكرێت ، لە كاتێكا لەو هەولێرە سوكایەتی نەماوە بە مرۆڤ نەكرێت ، لێدانی رۆشنبیرو مامۆستای زانكۆ ، رێگری لە سەرۆكی پارلەمان ، لێدان لە عەرەب و دوای ماستاو كردن بۆی ، باسی یاسادەكات ودەستی بەسەر قوتی خەڵكا گرتوە .

نێچیرڤان بارزانی هەرێمەكەی لیپە لە بنكەو بارەگای تورك ، دەیان سەربازگەی توركی لە هەرێمن ، سوپای توركیا 18 كیلۆمەتر خاك و وڵاتەكەی داگیر كردووە ، لە بری داوای چوونە دەرەوەی ئەو سوپا دڕندەیە بكات كە دەستدرێژی دەكەنە سەر ژنی كوردیش ، سێ‌ رۆژماتەمینی كە لاوازترین هەڵوێستە بە بیانوەیەكی بەتاڵ رەتدەكاتەوە توركیا وەك سەگی هار لە وڵاتەكەی خۆیەوە پەلاماری كوردی وڵاتێكی تر دەدات ، بە مامی ئەو نێچیرڤانەش دەڵێ‌ " تۆهیچ نیت جگە لە سەرۆك هۆزێك " هەڕەشەی توندیشی لێدەكات ، دەست بەسەر پارەو سامانەكەیدا دەگرێت ، رۆژ نیە لە فڕگەكانی توركیا سوكایەتی بە كورد نەكات ، كا نێچیریش وەك فەرمانبەرێك دەڵێ‌ دڵم لە گەڵ عەفرینە ماستاویش بۆ تورك دەكات .

لە راستیدا دەبوو ئەم یەكدوو رۆژە هەرچی كۆمپیانیای توركیای بە شەق لەم وڵاتە دەركرابان ، دەبوو خەڵك بە دارو بەردەوە بڕۆیشتایەتە سەر بارەگاكانی سوپای تورك ، دەبوو لە كوردستان ماتەمینی گشتی راگەیەنرابا ، دەبوو ئێستا نێچیرڤان بانگەوازی لە دنیا كردبا بە دەنگ خەڵكی عەفرینەوە بچن ، نەك ئەوەی دوای ماوەیەكی كەم وەڵامی پارێزگاری سلێمانی بداتەوە لە بەر خاتری توركیا .

ئەردۆغان جگە لە دڕندەیەك هیچی تر نیە ، دڕندەیەك لە كوێ‌ پێویست بكات پەلاماری كورد دەدات ، ئەمەش هەمان رێ‌ و ڕچەكەی ئەتاتورك و كەنعان ئیڤرین و ئەجەوید و ئەربەكان و ئەوانی دیكەیە ، بۆیە ناكرێت بە هیچ جۆرێك كورد لارە خواری و ماستاوی بۆ بكات ، ئەگەر ماستاوی دنیاشی بۆ بكەیت ، ئەو تۆ بە مرۆڤ نازانێت و وەكی كۆیلەو مت و مۆری سەیرت دەكات .

لەتیف فاتیح فەرەج 

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی