نائامادەیی ئامانج لەهەڵسەنگاندنە پەروەردەییەكاندا

19/04/2018

رزگار شێخ حەسەن

لە پرۆسەی هەڵسەنگاندندا چەندین ئامانج بوونی هەیە ،لەگرنگترینیان هەڵسەنگاندنە بۆ پرۆگرامە پەروەردەییەكان كە لەلایەن سیستەمی پەروەردەوە دەسنیشانكراوە ، كەرەستەكانی وەك  قوتابخانەو مامۆستا و كاتی بۆدیاریكراوە .هەڵسەنگاندنی پرۆگرامە پەروەردەییەكان بەئامانجی بەرزكردنەوەی توانا زانستیەكانی قوتابیانە، بۆ ئەم مەبەستەش  پێویستی بە تا دەسنیشانی لایەنی بێ هێزو بەهێزی قوتابیان  هەیە ، بەلەدەستدانی هۆیەكانی مامۆستاو كات كە دوو گرنگترین هۆكاری گەیاندنی پرۆگرامەكانن ، بێگومان هەڵسەنگاندن هیچ بەهایەكی زانستی نامێنێت ، جگە لە دەوربینین لە پەڕاندنەوەی قوتابیان لە قۆناغێكەوە بۆ قۆناغێكی تر ، پێوەر بەندی و نمرە تاكە ئامرازی هەڵسەنگاندن نیە، بەڵكو چەندین رێگای دیكە هەیە هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی زانستی خوێندكار بكرێت  مامۆستا بتوانێت دەستنیشانی ئاستە زانستیەكەی خوێندكاران بكات ، لەوانە پێشكەشكردنی سیمینار و  چالاكی و ۆركشۆپ لەلایەن خوێندكار خویەوە ،  پێوەربەندی هەڵسەنگاندن پێویستی بە ڕەچاوكردنی كۆمەڵە پێوەرو ستاندەرێتیكی جیهانی هەیە تا متمانە پێكراو بێت لە ڕوە زانستیەكەی ، لێرەدا ئاماژە بە چوار بنەمای سەرەكی هەڵسەنگاندنی  پەروەردەیی ئەكەین

یەكەم : دیاریكردنی ئامانج 
پرۆسەی هەڵسەنگاندنی سەردەمیانە دوو ئامانجی دیاریكراو هەیە  ئەوانیش ئامانجە گشتیەكان  و  ئامانجە تایبەتەكان ، ئامانجە گشتیەكان خزمەتكردنی كۆی رەوتی پرۆسەی پەروەردەیە و ئامانجی تایبەتی گەشەپێدانی خودی  خویندكارە وەك تاكەكەس ، كە گرنگە هەردوكیان بۆ هەر قۆناغ و ئاستێك ڕونبێت ، گرنگە ئاسان و ڕیكارەكانی دیاریكراوبێت، هەماهەنگی لە دانانی پلاندا لەنێوان مامۆستاو بەرێوبەرو سەرپەرشتیار هەبێت ، تا لە هەلسەنگاندنەكاندا بتوانن لایەنی باش و خراپی دەسنیشان كەن ،پاشان بەراسپادەكانیان لایەنی خراپەكانی چارەسەر بكەن 

دووەم :  تەواوكاری ئامرازەكان
هەلسەنگاندن بە ئامرازو هۆكاری تەواو پێویست ئەنجام دەدرێت . پێویستە هەموو ئامراز و مەرجە پێویستەكانی هەڵسەنگاندنەكە ئامادەییان هەبێت ،  یەكێك لە گرنگترین ئەو  پێویستە هەڵسەنگاندنی بۆ بكریت بریتیە لە پرۆگرامەكانی خوێندنه كە هەكات پرۆگرام خالی بوو  لە لایەنی پۆزەتیڤ و بنیاتنەر ئەوا بێگومان گرفتێكی قوڵە و هەرگیز پرۆگرام ناتوانێت ئامانجە پەروەردەییەكان بەدیبهێنێت

سێیەم : هەلسەنگاندن هۆكارە نەك مەبەست 
لە نائامادەیی مەبەستێكی گرنگی وەك فێربون ، شیوەنی تێپەراندنی سالێكی خویندن دەبینی بە بیانوی دروست نەبونی هەلاوسانی ژمارەی قوتابی بۆ سالی داهاتوو، واتا ئایا گرنگ نیە سالێك خوێندن بەرێكرێت بەلام ئامانج ئامادەیی نەبێت .

چوارەم : كات 
دەسنیشانكردنی وانەیەك بە چل خولەك واتا هەلسەنگاندە بەردەوامەكان لە رۆژانە ئامادەیی هەیە، ئەمە جگە لەدروستبونی پەیوەندیەكی توندو تۆل لەنێوان قوتابی و مامۆستا تائاستی باوكایەتی، بێگومان خۆشەویستی هۆكاری یەكەمی لێوەرگرتنە بەنەبونی كات و نەبونی پەیوەندی باش قوتابی  پەیوەندی تەندروست لە نێوان قوتابی و مامۆستا بەدی نایەت ، نە مامۆستا ئەتوانێت ئامانجە پەروەردەییەكانی بەدی بهێنێت و نە خوێندكاریش فێر ئەبێت، بوونی كاتی پێویست بۆ دروستبوونی ئەم پەیوەندییە تەندروستەی نێوان خوێندكار و مامۆستا 

پێنجەم :نمرەبەندی بەئامانجی دەسنیشانكردنی توانای زانستی 
بەدیاریكردنی قوتابی لاواز وابریارە بەپلانە دیاریكراوەكانی رۆژانە ئاگاداری مالی قوتابی و سیستەمی بەرێوەبردن قوتابخانە كرابێتەوە تا دەسنیشانی هۆكارو لایەنەكانی لاواز قوتابی دەسنیشانكراوبێت ،دوای ئاگاداركرنەوەی قوتابی بە دوا نمرە دلنیابێت لە ئاستی و ئاگاداری لە دواكەوتوی ئاستە زانستیەكەی .

جێگەی داخە لەگەل پێشكەوتنە بەردەوامەكانی دونیا ئێمە لە خراپترین ئاستی پێشكەشكراوە زانستیەكانداین واتا نائامادەیی مامۆستاو لێنەپرسینەوەی دەولەت لە دواكەوتوی ئاستی زانستی سیستەمە پەروەردەییەكان،  بەداخەوە نمرەبەندی بە ئامانجە زانستیەكەی خۆی بەكار نایەت ، وەك هۆكارێكی راستەقینە بۆ دیاریكردنی ئاستی زیرەكی و توانای زانستی خوێندكار رۆڵ نابینێت ، بەڵكو بە پێچەوانەوە بەردەوام وەك ئامرازێكی نا پەروەردەیی بەكار هاتوە ، بگرە زۆر جار وەسیلەی سزادان بووە.

  رزگار شێخ حەسەن


ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی