ساختەكاری سنووری بەزاندووە

29/05/2018

كه‌مال ره‌ئوف

هەموو هەڵبژاردنێك لەعێراق و كوردستان ساختەكاری تێداكراوە، دیارە لەهەر شوێنێك، كە ساختە هەبوو واتە ساختەچیش هەیە، لەهەڵبژاردنەكانیشدا ساختەو ساختەچییەكانیش دیارن. 

بەڵام ئەمجارە ساختەكە سنووری بەزاندووە تاڕادەی ئەوەی حیزبی ساختەباز جگە لەلایەنی بەرانبەرو دەنگی خەڵك، ساختەكاری لەكاندیدەكانی خۆشی بكات، ئەوەی ئەم دوو رۆژە بینیومەو بیستووە لەنەتیجەی هەڵبژاردنەكان‌و ئەوەی خراونەتە روو لەتەزویرو تەزویرچییەكان، گەیاندمییە ئەو بروایەی چیتر لەمەو دوا ئەبێت دەنگدەر تفەنگ چییەكی باش بێت و بەتاقم و تفەنگەوە بچێت بۆ دەنگدان بۆ پارێزگاری دەنگەكەی تا تەزویرچییەكان دەنگەكەی لوش نەدەن.

خۆگەر وانەبێت خەڵك دەنگ بەو لایەنانە ئەدەن كە هێزیان هەیە بۆ پاراستنی دەنگەكانیان، ئەمەش نەتیجەی دیموكراتییەتی ساختەیە، كە ئەبێت هەر بەدەنگی ساختە و ساختەچی بروات بەرێوە.

كەمال رەئوف

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە