هەژمارکردنەوەی دەستی بۆ سەلماندنی ساختەکارییە،نەک داپۆشینی ساختەکاری

21/06/2018

دەلیل جەمال

 

ئەمڕۆ ٦/۲۱مانگێک زیاتر بەسەر هەلبژاردنی ئەنجومەنی نێوێنەرانی عێراق تێپەڕیوە، دادگای فیدراڵی پەسەندی هەمواری یاسای پەرلەمانی عێراقی کرد سەبارەت بە هەژماری دەستی بۆ دەنگەکان، ئەمەدوای دەرکەوتنی ساختەکاری لەپرۆسەی هەڵبژاردن و خستنە رووی بەڵگەی بەهێز ،دیارە ئەمە کارێکی گەورەیە بۆ پرۆسەی دیموکراسی لەعێراق ، ئەوهەوڵەی پەرلەمانی عێراق و دادگای فیدراڵی ،هەنگاوێکە بەئاراستەی دیموکراسی و گەڕانەوەی متمانە بە دەزگا یاساییەکانی عێراق. جێگەی خۆیەتی دادگای فیدراڵی هەوڵی جدی بدات بۆدەرکەوتنی ڕاستی و ئاشکراکردنی ساختەکاری و ساختەچییەکان. ئایائەرکی دادگای فیدراڵی و پەرلەمان تەواو بووە؟ بیگومان ئەرکی دادگاو پەرلەمانیش لەئێستاوە دەست پێدەکات بەشێوەیەکی مەیدانی چاودێری پرۆسەی هەژمارکردنەوەکە بکەن و ڕێگە لەدەست تێوەردانی ناوخۆیی و دەرەکی بگرن ، چونکە ساختەکاری لەم قۆناخەدا ڕاگیراوە،پێویستە ڕێگری بکەن لە ساختەکاری دیکە کە دەکرێت لە ئەنجامی هەژماری دەستی لایەنە ساختەکارەکان هەوڵ بدەن بەشێوازێکی دیکە هەوڵی ساختەکاری بدەن. دڵنیابوون لەوانەی بەشداری عەمەلی پرۆسەکەدەکەن. کەراموایە چاودێری ئەم پرۆسەیە قورسترە لە چاودێری پرۆسەکە بە ئامێری ئەلکترۆنی. هەنگاوی یەکەمی پرۆسەکە بریتییە لە... هەنگاوی یەکەم هەژماری دەستی دەنگەکان نییە،بەڵکو هەنگاوی یەکەم ،دڵنیاییە لە سندوقی دەنگەکان ،بەوەی کە دەستکاری نەکراون پێویستە ئەوانەی بەرپرسیارن لەم پرۆسە پێویستە ئەودڵنیاییە بەخەڵکی عێراق بدەن و هەر سندوقێک ئەگەری دەستکاری کردنی هەیەو دڵنیان لێی ،پێموایە هیچ پێویست بەهەژماری دەستی ناکات ئەرکی دادگاو پەرلەمان بەتەنها هەژمارکردنی دەنگە؟ ئەرکی دادگای فیدراڵی و پەرلەمانیش بەتەنها هەژماری دەستی دەنگەکان نییە، بەڵکوو پرۆسەیەکی ئالۆزەو پێویستە ،قۆناغی بەراوردکاریش ئەنجام بدرێت، ئەو بەڵگەو ئەدلانەی لایەنەکان خستونیانەتە ڕوو پێویستە سودیان لێوەربگیرێت و بەراورد بکرێت، چونکە خۆی بڕیاری هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بدەست سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە، کە ساختەکاری ئەنجام دراوە، ئەم پرۆسەیە بۆدەرخستنی واقعی ساختەکارییە نەک سەلماندنی ئەوەی کە ساختەکاری نەکاراوە، بێلایەنی دادگاو پەرپرسیاران زامنی چەسپاندنی دادپەروەرییە لەم پرۆسەیە، خۆئەگەر هەر شتێک بەدوای پرۆسەکەوە جێبهێڵێرێت ، دادگاش بۆخۆی دواجار دەبێتە بەشێک لەو پرۆسە ساختەکارییەو هیچ متمانەیەک لەنێوان دادگاو هاوڵاتی نامێنێت. کەوابوو پێویسیتە هەموان هەوڵی دۆزینەوەو ئاشکراکردنی ساختەکارییەکە بدەن،نەک داپۆشینی ،چوونکە واقعەن بڕیاری دادگای فیدراڵی و پەرلمانیش بۆئەوە بوو کە بەڵگە هەبوو ساختەکاری کراوە. ئەم پرۆسەی هەژماری دەستی بۆ دەرخستنی قەبارەو جۆری ساختەکارییەکە دەبێت نەک بۆ بەلاڕێدا بردنی بەڵگەو زانیارییەکان ،ناشکرێت دوبارە عێراق و پرۆسەی سیاسی بخرێتەوە ژێرپرسیار،کە پێموایە لەم بارەدا عێراق بەرەو هەڵدێری یەکجاری دەبات.

دەلیل جمال

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی