غیابی جوگرافییای سێیەم لەسیاسەتی ئۆپۆزسیۆندا

10/07/2018

دەلیل جەمال

دوای ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستانی باشوورو دواجار بەریەک کەوتنی حیزبەکان و هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ، ئەوجوگرافیایەی کە هەبوو ، مەیدانی شەڕو شکاندنی هێزەبەرانبەرەکان بوو، دواجار ئەم جوگرافیایە دابەش بوو بەسەر دوو زۆنی سەوز و زەرد ، بۆیە ئەو هێزانەش کە هەبوون ڕاستەو خۆ یان ناڕاستەوخۆ بەسەر هەردوو جوگرافیاو زۆنەکاندا دابەش بوون، ئەوەی تائێستا عبوور نەکراوە ، ئەم دوو جوگرافیا نا تەبیعی و دروست کراوەیە ئەم دوو جوگرافیا سیاسییە چۆن درووستکراون؟
دەکرێت بڵێین دوو جۆر جوگرافیای سیاسی بۆهێزی سیاسی دروست دەبێت کە شوناسێکی خاوەندارییەتی وەردەگرێت،
۱-جوگرافیایەک کە خۆرسکەو بەشێوەی مەدەنی و لەڕێگەی نفوزو پێگەی جەماوەرییە،
۲-جوگرافیای دووەم لەڕێگەی هێزو شەڕو دەسەڵاتی خۆسەپێنەوە دروست دەکرێت. ئەوەی لەم هەرێمە هەیە دابەش بونێکی نتەبیعییەو دەرئەنجامی شەڕی ناوخۆو دەسەڵاتی ئەوهێزەیە کە لەشەڕدا بۆخۆی دابڕیوە، لەم سۆنگەوە گەر تێبفکرین ، دەتوانین ئەو ڕاستییە ببینین کە بۆچی هەتا ئێستا نەتوانراوە ، ئەم جوگرافیا دروستکراوانە بسڕێنەوەو هێزەسیاسییەکانی دیکەش بتوانن لەجوگرافیا گەورەکەدا سیاسەت بکەن ، زۆرجار دەوترێت هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی هەردوو زۆن هیچیان پێنەکرا، هەروەک چۆن لەڕابردوو نەکرا ئێستاش بەجۆرێک لەجۆرەکانناکرێت. ئەم تێڕوانینە لەخۆوە نییەو فاکتەری خۆی هەیە، ئەویش ئەوەیە وەک وەڵامێکی دیفاکتۆیانە کە ئەم زۆنانە بەشەڕ دروست کراون و دەرئەنجامی شەڕە، چوونکە ئەوکات ئەم دابەش بوونە بەشێک بوو لە ڕاگرتن و وەستانی شەڕوو ڕاگرتنی کوشتنی براکان بۆئەوکات دەکرێت ئەمە چارەسەرێک بووبێت بۆ ڕاگرتنی خوێنی دەماری نیشتمان،
 بەڵام ئێستا بووەتە ئەمری واقع و لەڕێگەی ئاشتی و دیموکراسی و تەنانەت دروست بوونی هێزگەلی بێ چەک و مەدەنیش بەمیکانزمی مەدەنیانەش نەیان توانیووە ئەم جوگرافیایە یەک بخەن ، چونکە ئەم دابەش بوونە لە مەسڵەحەتی مانەوەی دەسەڵاتە لای هێزەچەکدارەکانی هەرێم ، چونکە چەند هێز و چەک و پارە گرنگە بەبارتەقای ئەمانە جوگرافیاش بۆیان گرنگە، دروستە گەربڵێین ئەوە هێزو چەکە ئەم جوگرافیا نا تەبیعییانە دروست دەکات، بەڵام دواجار ئەوجوگرافیایەیە، زامنی مانەوەی دەسەڵاتیان،لەهەموو ڕویەکەوە. نەک بەتەنها جوگرافیا بەڵک و فەرهەنگ و خەڵک و تێڕوانینیشیان دابەش کراوە.
 هەڵبەت هێزی دەرەکیش بۆ مەسڵەحەتی خۆی بەشداربووەو بەشداریشە، لەم دابەش بوونە پێموایە فاکتەری بەهێزی ئەم دەسەڵاتە غیابی جوگرافیای سێیەمە لەم نێوەندەدا، بۆ هێزەسیاسیە مەدەنییەکان، پێموایه تا ئەو جوگرافیایە درووست نەبێت، قورسە بۆ ئۆپۆزسیۆن و هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵات بتوانن تارمایی ئەم دابەش بوونە لابەرن جوگرافیای سێیەم لەدەرەوەی لۆژیکی چەک و پیاکێشانی هێزی سەربازی و بەریەککەوتنی چەکداری، بەڵکو لەنێوان هەردوو جوگرافیا جوگرافیای سێیەم هەیە کە بەهێزی خەڵک و بەفەرهەنگی ئامانجی گەورە دروست دەبێت، بەیەک دووری لەنێوان جوگرافیاکان بووەستێت و پردێکی بەهێز درووست بکات بۆپەڕینەوەی سیاسەت و ململانێ مەدەنی و چالاکیە سیاسی و ڕێکخراوییەکان ، سڕینەوەی دابەشکاری ناوچەیی تێزی سۆرانی و بادینی بینینی پەلکە زێڕینە، نەک زەردوو سەوز پێموایە گەورەترین هەنگاوی هێزە مەدەنییەکان ئەوەیە ئەم جوگرافیا درووست بکەن و بۆخۆشیان لەم داەشکارییە سیاسی و ناوچەیی و تەنانەت کۆمەڵاتییەش عبوربکەن،لەوێوە دەتۆانرێت ، هاوکێشەیەکی دیکەی سیاسەت بێتە گۆڕێ، ئەم هەنگاوەش هێزی یەکگرتوی و پێکەوەیی پێویستە، چونکە بیرمان نەچێ ئەم دابەش کارییە هێزەکانی دیکەشی لەدەرەوەی دەسەڵات خزاندووەتە ناو هەناوی خۆیی و بە واقعی بینراوە لەڕابردوودا ،هەرئەمەشە ئەو هێزانە نەیان توانی واقعەکە بگۆڕن و بۆخۆشیان بوونە قوربانی ئەو واقعەی کە بەڕای من بەجدی کاریان بۆنەکردو قوربانیشیانبۆنەداو تەسلیمی ئەو دیفاکتۆیە بوون ئێستا بۆگۆڕانکاری گەورەو ڕیشەیی پێویستە جوگرافیای سێیەم لە سیاسەتی هێزە ئۆپۆسیۆنەکان ببێتە ئەولەوییەت و ئامانجی هەموان،
 ئەمەش دەبێتە سەرەتای ڕاستکردنەوەی هەڵەو ئاریشە ئەساسیەکانی حوکمڕانی لێرەوە دەکرێت ئەو فۆبیای بێمتمانەیی و نائومێدییەی سۆرانییەک و بادینییەک بڕەوێنیتەوە، لێرەوە دەتوانی لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە ، گۆڕاکاری بکەیت نفوزێکی بەهێز لەجوگرافیایەکیبەهێزدا دروست بکرێت ئەوکات حزب دەبێتە ئەمرازو خەڵکیش لەو ئامرازەوە هەوڵی گۆڕانکاری لەتەواوی کایەکان دەدات، کەڕام وایە بەشێوەیەک هێزی سیاسی هەیە لەم ڕوانگەوە کاردەکات و هەنگاوبۆیەک خستنی هێزەمەدەنیەکان دەدات و پێشموایە کار بۆ جوگرافیاس سیاسی سێیەم دەکات، سەرەتایەو دەکرێت لەئایندەدا ، لەواقعدا ببینرێت، دیارە ئەمەش پشتیوانی خەڵک و هێزەسیاسییەکانی دیکەی پێویستە.......
دەلیل جمال

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی