پەیرەو گۆڕدرا، بەس نەك وەك ئەوەی دەویسترا

24/07/2018

كاردۆ محەمەد

بە دامەزراویی كردنی ولات بەتایبەت دەزگایەكی, وەك پەرلەمان كە یەكێك لە داواكارییەكانی پرۆژەی چاكسازی ئۆپۆزیسیۆن .هەمواركردن یا دانانی پەیڕەوێكی نوی بوو . دوای پێشكەش كردنی چەندین پڕۆژە بە سود وەەگرتن لەئەزمونی كاری پەرلەمانی كوردستان و وڵاتانی پێشكەوتوو،دانانی لیژنە و ئامادەكردنی پڕۆژە ی پەیرەوەكە پەسەند كرا. بەداخەوە هەموارو گۆرانكاریەكان لە ئاست خواستی دامەزراوەی پەرلەمان نەبوو بەو شێوازی دەویسترا. سەرەرای پەیرەوەكە دەقی زۆر باشی بۆ یاساو چاودرێری حكومەت و بودجە تێدایە .

سەرنج و تێبینیەكانی سەرەتایمان بەم شێوەیە 
‏‎1- دواخسنتی پەسەند كردنی پەیڕەوی نوێ بۆ كۆتای ماوەی پەرلەمان كارێكی نەگونجاو بوو 
‏‎2- ڕاستە پەیڕەو بۆ ڕێكخستنی كاری پەرلەمان وپەرلەمانتارانە بۆ ماوەی چوارساڵ، بەڵام پەیڕەوی پەرلەمان تایبەتمەندی هەیە .زۆر لە یاساناسان بە دەستوری پەرلەمانی دەزانن .بۆیە یاسای هەڵبژاردن و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بە یاسا دەستوریەكان دەچوێندرێت. 
‏‎3- نابێت پەیڕوی ناوخۆ پێچەوانەی یاسای هەڵبژاردنی كوردستان بێت،دەبوایە یاساكە هەمواربكرایە هاودەقی پەیڕەوەكە بەتایبەت لە گۆرینی هەیكەلی كارگێڕی و دەستەی سەرۆكایەتی .بەپاساوی نابێت كار بە هیچ دەقێك بكرێت ،پێچەوانەی پەیرەوەكە بێت لەگەل یاسای هەڵبژاردن ناگونجێت . . 
‏‎4- لە پەیڕەوی نوێدا بە شێوازێكی لاستیكی دەسەڵات دراوەتە پەرلەمان و پێشنیاری لیستەكان بۆ گۆڕینی ئەندامانی پەرلەمان لە كاتی لادانیان لە بەرنامەی لیستدا. ئەمە پێچەوانەی شێوازی لیستی كراوەیە لە هەڵبژاردندكە خەڵك نوێنەری خۆی لە لیستەكەدا هەڵدەبژێرێت ،چونكە هیچ ئەهەمیەتێك بۆ ئەو نوێنەرایەتییە ناهێڵێتەوە. ئەم دەقەلەگەڵ لیستی داخراو دێتەوە.كەواتە بۆشێوازەكەیان نەكردەداخراو .ئەو كات پێویستی بەو بڕیارە نادیموكراتییە نەدەكرد 
‏‎5- پێناسەی فراكسیۆن و پەسەند كردنی هەر نوێنەرێك دەتوانێت ببێتەفراكسیون پێچەوانەی چەمكی فراكسیۆن بوونە، ئەگەر خەڵكانێك هەبن نوێنەری لایەنێك بن . و یەك ئەندامیان هەبێت، رەنگە لە ئایندە زیادبن یا نەمێنن نابێ وابزانن بۆ ئەوان دادەنرێت كاری دامەزراوەیی بەوشێواز ناكرێت. 
‏‎6- لە پڕۆژەی پەیڕەوەكە باسی دەستەی گشتی كرا. كە یەكێك لەو دەستەی دەیتوانی بە بەشداری فراكسۆنەكان كارنامەی پەرلەمان دابنێت. .كەچی رەتیان كردەوە . كەیەكێك لە گرفتەكانی پەرلەمان بوە. 
‏‎7- یەكێك لە تایبەتمەندیەكانی پەیڕەوی ناوخۆی نوێ پاراستنی مافی ئۆپۆزسیۆن بوو. بەداخەوە ئۆپۆزسیۆنیش بەرگری لە ومافەنەكرد بۆ بەشداریان لە بەڕێوبردنی دامەزراوەیەك بەهەموو ڕِەنگەكانیەوە نوێنەرایەتی گەل دەكات ، دامەزراوەی پەرلەمان هی هیچ حزب و دەسەڵاتێكی تایبەت نییە، وەكوئێستا پەیرەوی دەكەن . لە مەغریب ئەومافەی ئۆپۆزسیۆن بە دەستوور پارێزراوە .لە بەریتانیا ئۆپۆزسۆن خاوەنی حكومەتی سێبەرە بەرپرسی لیژنەی دارای لە ئۆپۆزسیۆت بێت 
‏‎8- یەكێك لە گرینگیەكانی پەسەند كردنی یاسا لە پەرلەمان قۆناغی ئامادەكردن و دارشتنەوەی یاسا. لەم پێناوەدا نوسینگەیەكی دەستوری راوئژكاری دورست كرا، بە شاهیدی سەرۆكایەتی پەرلەمان و پەرلەمانتاران چەندین پرۆژەو بژاردەی جیای خستە بەردەم سەرۆكایەتی و لیژنەی تایبەتمەندوكە پەرلەمانی كوردستان ككەزۆر زەروریی بو.بە هاكەزای رەتیان كردەوە پەرلەمانتارێك بەرگری نەكرد
٩-لە پەرلەمانی كوردستان هیچ گرفتێك لە ئامادەی ژن
نیە.ئیستاژنێك لە دەستەی سەرۆكاتیە .دەبوا تایبەمەندی بدەن بە پێكهاتەكان كە نوێنەری راستەقینەی ئەوان لە سەرۆكایەتی هەبێت .كەبێگومان ئەگەر دەستەی گشتیەكە رەتنەكراباییەوە. ئەم نوێنەراتیەچارەسەر دەكرا..

كاردۆ محەمەد

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی