بایکۆتی هەڵبژاردن لەروی یاساییە چی واتایەکی هەیە

14/08/2018

ئومێد جاف

گوێبیستی هەندێک سەرکردە باڵاکانی ئۆپۆزسیۆن دەبین لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن دەڵێن:-
"ئەگەر بزانین کۆمسیۆن تۆماری دەنگدەران پاکژناکەتەوە لە ناوی وەهمی، بایکۆتی هەڵبژاردن دەکەین". یان دەڵین: "ئەگەر بزانین دەسەڵات ئیرادەی تزویرو ساختەکای هەیە بایکۆت دەکەین".

با بزانن ئاسەوارەکانی بایکۆت لە پرۆسەی هەڵبژاردن، لە روانگەی یاسایی بەم شێوەیە:-
١- پێشکەش نە کردنی لیستی پاڵێوراوان:
قەوارەی سیاسی داواکاری پێشکەش بە کۆمسیۆن کرد بە مەبەستی پەسەندکردن وەک قەوارەیەکی بەشداربووی پرۆسەی هەڵبژاردن، بری (٢٥) ملیۆن دینار وەک بارمتە دادەنێت، ئەگەر لیستی پاڵێوراوانی پێشکەش نەکرد بە منسحب دادەنرێت و مستحقی وەرگرتنەوەی ئەو برە پارەیە. بەپێی رێسای (٢/٢٠١٨) کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بەش چوارەم خاڵی (٢).

٢- پێشکەش کردنی لیستی پاڵێوراوان:
قەوارەی سیاسی کە لیستی پاڵێوراوانی پێشکەش بە کۆمسیۆن کرد مافی پاشگەزبوونەوەی نامێنێت و ناو ژمارەی لیستەکەی دەچێتە سەر وەرەقەی دەنگدان، پاڵپشت بە رێسای ژمارە (٧/٢٠١٨) بەشی چوارەم برگەی (١ + ١٠).

کورت و پوخت لە ئێستا هەر قەوارەیەکی سیاسی لیستی پاڵێوراوانی پێشکەش بە کۆمسیۆن کردوە، بە هەر هۆکارێ بایکۆتی هەڵبژاردن بکات بە هەموو خراپیەکانیەوە، بریاری مەرگی سیاسی خۆی دەدات، چونکی لە رۆژی هەڵبژاردن وەک هەموو قەوارەیەکی تر هاوڵاتی مافی هەیە دەنگی پێبدات و دەنگەکان دەبن بە رێژەی حقیقی دەنگی قەوارەکەی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکەدا.

 

ئومێد جاف

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە