مێژوو سەلماندویەتی كەركوك كوردستانییە

23/08/2018

لوقمان مستەفا ساڵح

لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان، فاتح یەڵدز باڵوێزی توركیا لە عێراق، سەردانی شاری كەركوكی كرد و كە ئاشكرایە بێگانەیە بەو شارە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیشدا زۆر بێشەرمانە وتی:- كەركوك شاری باو و باپیرانمانە.!

جەنابی باڵوێز....مێژوو ئەوەی سەلماندووە كە كەركووك شارێكی كوردستانیە ، لەتەك ئەوەشدا وا ناسراوە كە شاری فرە نەتەوەو فرەئاینیەكانە،شاری پێكەوە ژیانە،شارێكە لە چەشنی مۆم خۆی دەسوتێنێو  و دەتوێتەوەو ڕوناكی بەخشە بۆ هەمووان،بەڵام خەڵكانێك هەن خۆیان كردووە بەدەم ڕاستی كەمە نەتەوەیەكی دیاری كراوو كە ئەجندای ووڵاتەكەی تۆ جێبەجێدەكەن،وەك تووتی قسەكانی ئێوە دەڵێنەوە،بیریان دەچێت و بیرتان دەچێت یا بە ئەنقەست خۆتان لە گێلی دەدەن وچاوتان مێژووی ڕاستەقینەی ئەوشارە كوردستانیە نابێنێت.!!

بۆ كوردستانی بوونی ئەو شارە وێڕای مرافەعە گەورەكەی سەرۆك كۆماری عێراق كە جەنابی مام جەلال سەرۆك كۆماربوو ئەنجامیدا لەمەجلیسی حوكم ولەبەردەم سەرجەم ئەندامەكاندا بەپێشاندانی نەخشەی كۆنی عوسمانیەكان كە سنوری جوگرافی لیوای كەركوكی ئەوكاتی تێدا دیاری كراوەو دانیشتوانەكەی زۆربەی بە كوردولەسەر كوردستان ئەژماركراوە.

بۆیە زۆر دوور ناڕۆین تەنها دەگەڕێینەوە بۆ ئاماری ساڵی ١٩٥٧بابزانین ڕێژەی دانیشتوان وتەنانەت گەڕەكەكانی ئەوشارە چەند بووەو چۆنە:

ژمارەی دانیشتووان:
ژمارەی دانیشتووانی خەڵكی شاری كەركوك لەساڵی (١٩٥٧) بەم جۆرە بووە:
• كورد (١٧٨٠٠٠) بووە.
• عەرەب(٤٨٠٠٠) بووە.
• توركومان (٤٣٠٠٠) بووە.
• ئاشووری و كلدان (١٠٠٠٠) بووە.

لەھەمان ساڵی (١٩٥٧) دا ژمارەی كرێكارو كاربەدەستانی كورد لە كۆمپانیای نەوتی كەركوكدا لەسەدا ھەشتا (٨٠%) بووە بەڵام سەرژمێری كردنی كرێكاری كورد لەساڵی (٢٠٠٣) دا لەسەدا بیست (٢٠%) بووە ئەمە بەڵگەی ئەوپەڕی شۆڤێنیستی بەعس و دەووڵەتی عێراق دەردەخات كەچۆن ساڵ لەدووای ساڵ كوردیان نان بڕاوو دەربەدەر كردووە. كارێكی تری ژێربەژێر ھەیە لەبارەی كەركوكەوە ئەویش پەیمان و ڕێككەوتنی (توركیا / عێراق) ە كەمن دڵنیام بەنھێنی ئەم كارە كراوە چونكە لەچەند ساڵی دووای سەربەخۆیی و دەووڵەمەندبوونی كوردستان دەترسن.

گەڕەكەكانی شاری كەركوك:
• گەرەكە كوردنشینەكان (ڕەحیم ئاوا، ئازادی، مامۆستایان، شۆرجە، ئیسكان، بلاخ، قۆرییەشكاو، حەسیرەكە، تەپەی مەلا عەبدوڵڵا، دەروازەی باكووری كەركوك، ئیمام قاسم، شۆراو، ئەحمەد ئاغا.خەبات)
• گەڕەكە توركومان نشینەكان (مصلی، معلمین،ڕێگەی بەغدا، قەسابخانە، ئەڵماس).
• گەڕەكە عارەب نشینەكان (گریق بغداد، ١ی حزیران، وحدە، حریە، اشتراكیە، ممدودە، ٧نیسان، حی البعپ، نصروالعروبە، قادسیە، غرناگە).
• گەڕەكە كلدوئاشوورییەكان (شاگرلو، عرفە، الماس).

كەچی جەنابی باڵوێز ئێوەو بەرەی توركمانی لەپێش چاوی هەموو دونیاخۆڵ دەكەنە چاوی خەڵكەوە.! جارێك  دروشمی كەركووك شارێكی توركمانیەو هەربە توركمانیش دەمێنێتەوە لەوشارەدا بەرزدەكەنەوە،جارێكیش ئێوە لە ووڵاتێكیترەوە دێن ودەڵێن كەركووك شاری باووباپیرانمانە.!

ئێوە هەرخەریكی پیلان و ئاژاوە گێرین و ئاژاوە بۆ پێكهاتەكانی شارەكە درووست دەكەن وهەوڵی شێواندنی مێژووی شارەكەدەدەن.!

بۆیە بەرەی توركمانی پشت ئەستورن بە ئێوەی ئاغایان  واخۆیان لێبوە بەوپشیلەیەی كەلە ئاوێنەدا خۆی بەشێر دێتە پێش چاو.! ئەوە ئێوە دەست لە پشتیان دەدەن ئەگەر نا ئەو زومرەیە زاتی ئەوە ناكەن تەنانە سەیری نێو چاوی مناڵێكی كوردش بكەن.

ئەگەر نا ئەو بەرەیەی ئێوە لە پشتێوەن، بەبێ هۆ دژی هەمووجۆرە بڕیارو جموجوڵێكی كوردو هێزەكوردیەكانن لەوشارە كوردستانیەدا،لەهیچ هەڵبژاردنێكدا دوكورسیان بەتەواوەتی نەهێناوە،كەچی خۆیان كردووە بەدەم ڕاستی توركمان وخەڵكی ڕەسەنی كەركوك.

تەنها بۆ ڕازی كردنیان و ئاوژاوە نەگێڕن لەشارەكەدا دوور كەونەوە لە نۆكەری بۆ بێگانە ،لەلایەك پارتی دیموكراتی كوردستان پاڵپشتیەكی باشیان بوو بۆ جێگیر كردنی پێنچ كورسی كۆتای پەڕلەمانی لە پەڕلەمانی كوردستان،كەچی لە پەڕلەمانی عێراق تەنها دووكورسیان وەك كۆتا پێ ڕەوا بینرا بۆداندراوەو نقەشیان لێوەنەهات.!!

بەهەمان شێوە یەكیەتی نیشتیمانی كوردستان لە  %33دەسەڵاتی ئیداری لەوشارەداپێدان.!!

ئەگەر بە پێوەری مافی دەنگ دان و(استحقاق الانتخابات)بێت بێگومان ئەو ڕێژە خەیاڵاویەیان بەرناكەوێت،یاسا هەڵە قەبوڵ ناكات،بەخشین وخێروسەدەقە لە جێبەجێكردنی یاسادا جێی نابێتەوە،هاتنەسەر سفرەی حازری زیاد لە مافی خۆیان ئەم كێشەیەی لێدەكەوێتەوە كە ئێستا بەرەی توركمانی لێكردووین بە كەڵەگا و ووڵتێكی بێگانەی كردووە بەدەم سپی توركمان و بەرەكەیان. 

بێگوومان  كورد لەم سیاسەتەدا فەشەلیهێنا وایان دەزانی بەرەی توركمانی لایەنێكی سەربەخۆن،بەڵام بەهەڵەدا چوون،سەلمێنرا ئەوان تەنها جێبەجێكارن وئەجندای دەوڵەتی تورك پیادەدەكەن.ئەمە فەشەلی دبلۆماسیەتی كوردیە  تائێستا نەیان توانیوە تەنانەت ئیدانەی لێدوانەكەی یەڵدزیش بكەن.!

لوقمان مستەفا ساڵح 

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی