سه‌ره‌تا جیهان به گشتى به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كى هێمنتر و ته‌ندروستر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌روات،به‌ڵام بۆ زانین و هه‌ست پێكردنى ئه‌م راستیانه پێویسته بیره‌وه‌رى خراپ كۆنترۆڵى بیركردنه‌وه‌مان نه‌كات، با سه‌رنجێك له‌م داتایانه‌ى جیهان بده‌ین كه به‌راوردى نێوان سه‌رده‌مه جیا جیاكانى مرۆڤه له‌گه‌ڵ ئه‌مرۆدا .
سه‌ره‌تا له ئاستى جیهان
له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌م تێكراى كاركردنى هه‌ر مرۆڤێك نزیكه‌ى 60 كاتژمێژ بوه له هه‌فته‌یه‌ك ئه‌مرۆ نزیكه‌ى 40 كاتژمێره، په‌نجا ساڵ له‌مه‌و پێش ئافره‌ت نزیكه‌ى هه‌فتانه 60 كاتژمێرى سه‌رف ده‌ركرد به كارى ناو ماڵ ئه‌مرۆ نزیكه‌ى 15 كاتژمێژه، له سه‌ده‌ى حه‌ڤده نزیكه‌ى 15 له سه‌د له ئه‌وروپیه‌كان و ئه‌مریكیه‌كان تواناى نووسین و خوێندنه‌وه‌یان هه‌بوو ( ره‌نگه كورد زۆر له‌و رێژه‌یه كه‌متر بێت) به‌ڵام ئه‌مرۆ نزیكه‌ى سه‌دا 90 خه‌ڵكى جیهان ئه‌وانه‌ى له ژێر ته‌مه‌نى 25 تواناى خوێندنه‌وه‌و نووسینیان هه‌یه ، مرۆڤ له سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى بیست تێكراى ته‌مه‌نى 50 ساڵ بوو، به‌ڵام ئه‌مرۆ نزیكه‌ى 70 ساڵه، سى ساڵ پێش ئێستا تێكراى ئه‌و مرۆڤانه‌ى له هه‌ژاریه‌كى كوشنده ده‌ژیان رێژه‌كه‌ى 37 له سه‌دا بو ئه‌مرۆ بوه به 10 له سه‌دا، دوو سه‌د ساڵ پێش ئێستا سه‌دا 90 مرۆڤایه‌تى رووبه‌رووى برسیه‌تى كوشنده بوونه‌ته‌وه،، به‌ڵام ئه‌مرۆ ته‌نها سه‌دا 10یه رێژه‌كه. له مێژوودا به‌رده‌وام ئیمیراتۆره‌كان له‌ناو شه‌ڕه‌كان ده‌ژیان له‌گه‌ڵ یه‌كترى، به‌ڵام ئه‌مرۆ ئه‌و شه‌رانه نه‌ماون، دوامین جار كه‌دوو هێز گه‌وره شه‌ریان كردبێت 65 ساڵ پێش ئێستا بوه له نێوان چین و ئه‌مریكا.ئه‌مرۆ شه‌ره‌كان كه‌متر ترسناكتر و كوشنده تر و مرۆڤه‌كان كه‌متر ده‌مرن له شه‌ره‌كان. په‌نجا ساڵ پێش ئه‌مرۆ رێژه‌ى شه‌ره‌كان له سه‌رانسه‌رى جیهان 22 بوو له سه‌د ئه‌مرۆ بوه به 1.2. ئه‌مرۆ سیسته‌مى دیمو‌كراتى له دوو ده‌ى پێشتر باشتره له‌سه‌ر ئاستى جیهان ، مرۆڤایه‌تى قه‌ت ئه‌م دیموكراسیه‌ى ئێستا هه‌یه به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه. دوو له‌سه‌ر سێ خه‌ڵك ئه‌مرۆ له سایه‌ى دیموكراسى ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. ئه‌مرۆ ولاتانى ئه‌وروپاى رۆژئاوا یه‌ك له‌سه‌ر سی پێنج 1/35 ده‌رفه‌تیان هه‌یه ببنه‌وه هێزى داگیر كه‌ر وه‌ك له‌سه‌ره‌تاكى سه‌ده‌ى رابردوو.
دۆخى مرۆڤى كورد له ئاستى كوردستانى باشور
ئه‌زموونى په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن و تازه هاتوونه‌ته ناو كۆمه‌ڵگاى كوردیه،هه‌روه‌ها بوونى هه‌زاران رێكخراوى سه‌ربه‌خۆ یاخود تایبه‌ت به بوارى جیا جیا وه‌كو ژینگه،،كه‌مئه‌ندامان، ،كرێنشینان، منداڵ پارێزى..هتد. من كێشه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیه ئه‌مانه به حزبى كراون به‌ڵام وه‌كو ده‌زگا پێش په‌نجا ساڵ نه‌بوون.
له رووى ئابورى و ته‌ندروستى و ئاوادان كردنه‌وه. گومانى تیا نیه بار‌و دۆخى ئابورى تاكى كورد و خێزانى كورد له ئێستادا به‌راورد به په‌نجا ساڵ یاخود سه‌ره‌تاى راپه‌رین باشتره، هه‌ر له ژماره‌ى ئۆتۆمبێله‌وه بگره، جاران له شاره گه‌وره‌كانى كوردستان ته‌نها خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و به‌رپرسانى ده‌وڵه‌وت خاوه‌ن ئۆتۆمبێل بوون ، به‌ڵام ئه‌مرۆ زۆربه‌ى خێزانى كوردى خاوه‌ن ئۆتۆمبێلن، زۆر بوونى ژماره‌ى شه‌قامه‌كان وگه‌ڕه‌كان
و پاڕكه‌كان تازه‌كان بگره،جاران شاره گه‌وره‌كانى كوردستان به 10 ده‌قه به ئۆتۆمبێل هه‌مووت به‌سه‌ر ئه‌كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مرۆ ته‌نها گه‌یشتن به شوێنى كارت زۆر زیاترى ئه‌وێت له‌و ماوه‌یه.له رووى ئاودان كردنه‌وه په‌نجا ساڵ پێش ئێستا ژماره‌ى خه‌سته‌خانه‌كان و بنكه‌ى ته‌ندروستى و قوتابخانه‌كان و مزگه‌وته‌كان و چایخانه‌كان و خورادنگاكان و ده‌رمانخانه‌كان و شوێنه‌كانى كات به‌سه‌ر بردن زۆر كه‌متر بوون له‌وانه‌ى ئێستا ( به داخه‌وه ئامارێكى دروستم لا نیه، به‌ڵام یه‌كێك له داواكارییه‌كانى ئه‌ندام په‌رله‌مان له سیه‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو له لایه‌ن مێژوو نووس ئه‌مین زه‌كى به‌گ بۆ حكومه‌تى عێراقى ره‌زامه‌ندى نیشان بدات ده‌رمانخانه‌یه‌ك له سلیمانى بكاته‌وه) هه‌روه‌ها له بیرمه له سه‌ره‌تاى راپه‌رین خه‌ڵك بۆ گرتنى ئه‌شعه‌ى ملوه‌ن ده‌بوایه بچونایه شاره گه‌وره‌كانى عێراق وه‌كو موسڵ و به‌غدا، وه به گشتى ته‌مه‌نى مرۆڤى كورد پێش په‌نجا ساڵ به تێكراى وه‌رى بگریت كه‌متر بوه له ته‌مه‌نى مرۆڤى ئه‌م سه‌رده‌مه، وه له ناوچوونى نه‌خۆشیه‌كانى سیل و مه‌لاریا و سوریژه‌و كه رێژه‌یه‌كى زۆرى مرۆڤى كوردى ئه‌كوشت ئه‌مرۆ ئه‌م نه‌خۆشیانه كه‌مبونه‌ته‌وه، له رووى به‌ره‌هه‌م هێنانى وه‌زه ئه‌مرۆ كوردستان نزیكه‌ى 3000 میگا وات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت به‌راورد به30 ساڵ كه‌ته‌نها نزیكه‌ى 400 میگا وات بوو به هه‌ردوو به‌ندواى دوكان و ده‌ربه‌ندیخانه‌وه( به گوێره‌ى هه‌ندێك زانیارى ئه‌م كاره‌بایه به‌شى 24 كاتژمێر به به‌رده‌وامى هه‌موو كوردستان ده‌كات ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى زانستى و دور له ته‌جاوزات دابه‌ش بكرێت )،به‌رهه‌م هێنانى ئاو ئه‌مرۆ له شارێكى وه‌كو سلێمانى نزیكه‌ى رۆژانه 500 هه‌زار مه‌تر سێ جا ئاو به‌رهه‌م ده‌هێنیرێت ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى زانستى دابه‌ش بكرێت و كه‌مو كورتیه‌كانى نه‌مێنێـت ئه‌و بڕه ئاوه به‌شى(000 00 2.5) دوو ملیۆن و نیو مرۆڤ ده‌كات، به گوێره‌ى پێوه‌ره‌كانى نه‌ته‌وه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ، به‌ڵام ئه‌م بڕه ئاوا له په‌نجا ساڵ پێش ئێستا نه‌بوو.
زۆربه‌ى منداڵانى خێزانه‌كانى ئه‌مرۆ به‌راورد به خێزانه‌كانى سه‌ره‌تاى راپه‌رین له ژینگه‌یه‌كى باشتر گه‌وره ده‌بن، هه‌ر له رووى ته‌ندروستیه‌وه بۆ جۆرى په‌روه‌رده كردن و بوونى ده‌یان یارى مندڵانه و ئامێرى ئه‌لكترۆنى له ماڵه‌كان، به‌گشتى باوكان و دایكى ئه‌مرۆ زیاتر رێز له جیهانى مندالان و هه‌ست و سۆزیان ده‌گرن تا په‌نجا ساڵ له‌مه‌وپێش.
ئه‌ى بۆچى مرۆڤى كورد هه‌ست به‌م هه‌موو پێشكه‌وتنه ناكات و به‌رده‌وام ره‌شبین و پڕ گله‌ییه؟
زانایان دوو هۆكار بۆ ئه‌وه دا ئه‌نێن
- بیره‌وه‌رى خراپ كه هه‌ست و زۆرمانى داگیر كردوه،ئه‌م جۆره بیره‌وه‌ریه وامان لێده‌كان به‌رده‌وام له ترس بژین و هه‌ست بكه‌ین ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه له ده‌ستى بده‌ین، به‌جۆرێك ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه پێ ده‌ڵین بیركردنه‌وه‌ى مه‌رگ دۆستى
- ده‌زگاكانى راگه‌یاندن كه به‌رده‌وام ئه‌و هه‌وڵانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه مرۆڤ به‌ره‌و ره‌شبینى و غه‌مۆكى به‌رن، راسته ده‌بێـت راستیه‌كان هه‌مووى بگوازرێته‌وه ، به‌ڵام ژیان ته‌نها هه‌واڵه ناخۆشه‌كان نیه، تا ئێستا چ ده‌زگایه‌ك یان سایتێك باسى ئه‌وه‌ى كردوه كه بۆ نموونه له‌وڵاتێك ماوه‌ى 40 ساڵه‌ى شه‌رى تیا نه‌بوه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ى به ئاسوده‌ى ئه‌ژین.
له كۆتایی ئه‌و هه‌واڵه خۆشه‌ى ئه‌لگۆر جێگرى پێشوى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌رباره‌ى گه‌رم بوونى زه‌وى و كه‌ش و هه‌وا ، كه ده‌ڵێت ره‌نگه له داهاتوویه‌كى نزیك ئیتر مرۆڤایه‌تى ته‌نها پشت به وزه‌ى رۆژ و هه‌واو ئۆقیانوسه‌كان ببه‌ستێت كه ئیتر ژینگه‌كه‌كه‌شمان پاك ده‌بێـته‌وه وزاڵ ئه‌بین به سه‌ر به‌رزبوونه‌وه پله‌ى گه‌رماى زه‌وى.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی