له سیسته‌مه دیموكراسییه‌كاندا پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن شاده‌ماری ڕێكخستنی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگایه ، گه‌ره‌نتی ده‌سته‌به‌ركردنی هێمنی و سه‌قامگیری ماددی و مه‌عنه‌وییه ، نه‌خشه‌ڕێگای به‌رێوه‌بردنێكی باش و بێ‌گرێ‌وگۆڵ (شفاف) و بابه‌تییه كه ئارامی و ئاشتی و ئاسایش و ماف و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی تاك و دامه‌زراوه‌كان ده‌پارێزێت و بره‌وشیان پێ ده‌دات ؛ ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه سه‌روه‌ری بۆ گه‌له و پڕۆسه‌ی فه‌رمانڕه‌وای ووڵاتیش گرێبه‌ستێكه له نێوان فه‌رمانڕه‌وا و خه‌ڵكدا كه ده‌بێت هه‌ردوولایان پێیه‌وه پابه‌ندبن و پێشێلكردنیشی هه‌ردوولا تووشی سزا و لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه ده‌كات.
ئه‌م پڕۆسه‌یه له كۆمه‌ڵگا شارستانی و پێشكه‌وتووه‌كاندا تا ڕاده‌یه‌كی زۆرباش به یاسا بابه‌تییه‌كانی خۆی به‌رێوه‌ده‌چێت كه تیایدا هاووڵاتی ئازادانه و به شێوه‌یه‌كی په‌نهان به‌شداری له ژیانی سیاسی ووڵاتدا ده‌كات و ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆش پشكداری له پڕۆسه‌ی بڕیارسازیدا ده‌كات ، به‌مه‌ش ئۆباڵی كاروكرده‌وه‌كانی خۆی له ئه‌ستو ده‌گرێت و ڕه‌زامه‌نده به‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌ی هه‌ڵێده‌بژێرێت و مافی ئه‌وه‌شی بۆ خۆی هیشتۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر فه‌رمانڕه‌وایان پابه‌ندی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا نه‌بوون و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیان نه‌پاراست ، به‌شێواز و ڕێبازی مه‌ده‌نییانه به‌ره‌نگاریان بێته‌وه تا ئه‌و ڕاده‌ی له‌سه‌ر كورسی فه‌رمانڕه‌وایی بیانهێنێته‌خواره‌وه به‌و پێێه‌ی دیموكراسییه‌ت میكانیزمه نه‌وه‌ك ئامانج ، كاتێك ئه‌و میكانیزمه‌ش ئامانجه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی نه‌هێنایه‌دی كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه ، فه‌رمانڕه‌وا مافی ڕه‌وای خۆی له حوكمرانیدا له‌ده‌ست ده‌دات به‌و پێیه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی شكاندووه كه له‌گه‌ل هاووڵاتیان واژۆی كردووه.
هه‌رچی ووڵاته دواكه‌وتووه‌كانیشن كه له ڕواڵه‌تدا سیسته‌مێكی دیموكراسی سه‌ره‌تایی پیاده ده‌كه‌ن ، كه‌س ئیره‌ییان پێ نابات و خۆزگه‌شیان پێ ناخوازێت به‌و پێیه‌ی كه ناتوانن روحی سیسته‌مه‌كه پیاده بكه‌ن ، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا به‌سه‌ریدا كه‌وتوون و هه‌ژموونی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكانیان به‌سه‌ریدا سه‌پاندوون ، بۆیه به‌خراپترین شێواز پیاده‌ی ده‌كه‌ن و به ئاره‌زووی دڵی خۆشیان میكانیزمی به‌رێوه‌بردنی سیسته‌مه‌كه ڕه‌نگڕێژ ده‌كه‌ن و چه‌مك و تێگه‌یشتنی سه‌یر و سه‌مه‌ری بۆ داده‌تاشن تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی به ته‌واوی له واتا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی دووری ده‌خه‌نه‌وه.
ئیدی لێره‌وه باشترین سیسته‌مێك كه مرۆڤی سه‌رده‌م پێگه‌یشتووه بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری كۆمه‌ڵگا و پارێزگاریكردن له ماف و شكۆمه‌ندی هاووڵاتییان ، به‌ده‌ست چینێكی سیاسی بێ به‌ها و بێ دسپلینه‌وه ده‌بێته یاری منداڵان و گاڵته‌جارێ دونیای ئازاد و ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌و سیسته‌مه‌ی ده‌كه‌ن با به ده‌واری شڕی ناكات. كۆی ئه‌م سیناریۆیه گالته‌جاڕییه‌ش له‌ژێر چه‌تر و سێبه‌ری میكانیزمی هه‌ڵبژاردندا پیاده ده‌كه‌ن كه له كۆتاییدا خودی دیموكراسی و پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌ك سوك و ڕسوا ده‌كه‌ن و له‌به‌رچاوی خه‌ڵك و ده‌نگده‌رانی ده‌خه‌ن كه ببێته دیوه‌زمه‌یه‌ك و خه‌ڵك سڵی لێ بكه‌نه‌وه و خۆیانی لێ بپارێزن ، ئیدی هاووڵاتی له دوا خوله‌كه‌كانی زیادكراوی گه‌مه‌كه‌دا بۆی روون ده‌بێته‌وه كه خودی پڕۆسه‌كه بۆته ئه‌و خێوه مه‌ترسیداره‌ی كه سه‌رجه‌م ماف و ئازادییه‌كانیان لێ زه‌وت ده‌كات و له كۆتایشدا هه‌ست ده‌كه‌ن كه ته‌نها و ته‌نها بوونه ڕۆبۆتێك و ده‌بێت به‌وشێویه جوڵه بكه‌ن كه پرۆگرامسازه‌كه‌ی دیزاینی كردووه.
ئه‌مه‌ی سه‌روه كتومت به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێم و عیراقدا هاتووه ؛ ئێستا و دوای بگره‌وبه‌رده‌یه‌كی زۆر ، دوای ئه‌وه‌ی سه‌بری ئه‌یوبیان گرت و پاسا و نه‌ما قبوڵی نه‌كه‌ن و ئازار نه‌ما نه‌یچێژن و خه‌فه‌تیش نه‌ما نه‌یخۆن ...هتد ، تازه به تازه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خودی شوانه‌كه گورگه ، خودی دادوه‌ره‌كه‌ش ڕێوییه ، خودی ئه‌مینداریش ناپاكه و خودی خه‌مخۆریش كه‌ڵه‌كچییه. ئێستا ده‌زانن هه‌ڵبژاردن له میكانیزمێكی مه‌ده‌نییه‌وه بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و سزادان و لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه‌ی بێ‌باك و خه‌مسارد و نالێوه‌شاوه و هیچ له‌بارادانه‌بووه‌كانه‌وه ، وه‌رچه‌رخاوه بۆ چه‌كێكی كوشنده به‌ده‌ست خودی چینه سیاسییه گه‌نده‌ڵ و بێ متمانه‌داره‌كه ، ئه‌و چینه‌ی له سه‌ره‌تادا به شێواز و میكانیزمی باو‌و و به‌رایی تاك تاك ده‌نگی خه‌ڵكی ده‌دزی ، كه‌چی ئێستا و به سوود وه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م و به‌نوێژی نیوه‌ڕۆ و به‌گۆتره حه‌په‌لووشی ده‌كات ، ئێستا ده‌زانن باران ببارێت و نه‌بارێت ، یه‌كێك له زه‌وییه به پیته‌كانیان فت.
لوقمان حاجی قادر
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی