مه‌یكه‌ن به كاتی ڕیفراندۆمه‌كه و تكایه ئه‌مجار (حساب بۆ هه‌موو شتێك بكه‌ن)!!، هه‌رێمی كوردستان له‌م كاته‌دا له‌ڕووی (سیاسی. ئابوری. سه‌ربازی. ئاسایش)ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نیه له‌كاتێكدا فشاری ئه‌مریكا هه‌بێت بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن و خواستیان له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراقیه‌وه، له‌لایه‌كیتره‌وه باشوری كوردستان به‌گشتی له‌ژێرمه‌ترسی ده‌وڵه‌تی توركیادایه به‌هۆی ئه‌و سوپایه‌ی كه له (دهۆك. هه‌ولێر. موصڵ) جێگیركراوه كه‌بۆته مه‌ترسی بۆ سه‌ر كه‌ركوك و سلێمانییش!!، هاوكات ئێستاش ته‌مومژی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی عیراق له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی باشوری كوردستان نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه جا ئه‌مه‌شی به‌م حاڵه‌وه بێته سه‌ر له‌كاتێكدا هێشتا ناوی تۆماری ده‌نگده‌ران پاكنه‌كراوه‌ته‌وه له مردوان و ناوی دووباره، هه‌ر بۆیه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌م كاته‌دا واده‌كات هێنده‌یتر لێكترازانی سیاسی قوڵ دروست بكات له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی باشوری كوردستاندا كه ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌نده‌ی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی كورد نیه به‌تایبه‌ت له‌م ساته‌دا.
هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان ئه‌م ڕاستیانه به‌زیاده‌وه ده‌زانن وه خواستیشیان له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه لانی كه‌م بۆ ساڵێك كه‌ئێستا قسه له‌سه‌ر "دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه بۆ دوو ساڵی ئاینده"!!، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان ئاماده‌نین به‌رپرسیارێتی دواخستنی هه‌ڵبژاردن بگرنه ئه‌ستۆ له‌به‌ر ئه‌و ڕه‌خنه و فشارانه‌ی له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌ت ڕه‌خنه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
باشترین كار كه له‌ئێستادا پێویسته لایه‌نه سیاسیه‌كان ئه‌نجامی بده‌ن دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانه به‌و مه‌رجه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا كه دواده‌خرێت به‌جددی سه‌رقاڵی ئه‌م كارانه‌بن(چاككردنی دۆخی خه‌ڵك به‌تایبه‌ت له‌ڕووی موچه‌وه، وه نزیكبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی، ده‌ركردنی سوپای ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا له خاكی باشوری كوردستان، پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران له ناوی دووباره و مردوو، هه‌وڵی چه‌سپاندنی یاسا.
هیوادارم له‌نزیكترین كاتدا په‌رله‌مانتارانی كوردستان له‌دانیشتنێكدا به‌له‌به‌رچاوگرتنی قازانجی گشتی هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بده‌ن.
ئارام هادی
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی