بەغداو كورد

04/09/2018

ئەحمەدی مەلا

تاكو ئێستا هەولێر لەسەر یەك فەلسفەی نەگۆڕ ئیشی لەگەڵ بەغدا كردووە ~ "ئەوەی زیاتر مافەكانمان دەستەبەر بكات، ئێمە لەگەڵ ئەوین". بەڵام ئەم فەلسەفەیە لە ماوەی ئەم چارەگە سەدەیە هیچ بەرهەمێكی نەدا بە دەستەوە، تەنانەت بوو بە لە دەستدانی عەرز و گەز. چونكە سیاسەتی كورد بە بێ موختەبەر ئیش دەكات، بەڵكو ئیمانی بە وەحی هەیە. سیاسەت بە بێ موختەبەر، واتە دووبارەكردنەوەی هەمان شت كەچی چاوەڕوانی ئەنجامی دیكەی لێ بكرێ.

كورد جارێكی دیكە هەمان ئەزموون تاقی دەكاتەوە، لە راستیدا ئەزموون نییە، بەڵكو دەچێتە ژێر ركێفی بارستایی هەمان وەحییەوە، بۆیە نابێ چاوەڕوانی شتی دیكەی لێ بكرێ. گرفتەكان لە كەسایەتییەكاندا نین، بەڵكو لە نەبوونی "دیدگا"یە، دیدگاش لە موختەبەرەكاندا دروست دەبێ نەك لە سەر گرد و قوتەی چیاكان... دیدگا نە لە عێراق هەیە نە لە هەرێم...هەموو خەریكی راكیشانی گوریسن...

ئەحمەدی مەلا

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی