كورد و كێشه‌ی دروستكردنی بڕیاری سیاسی
ڕووداوه‌كانی ڕۆژانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر و دواتر،به ته‌واوی په‌رده‌یان له‌سه‌ر یه‌كێ له خاڵه هه‌ره لاوازه‌كانی كوردی باشوور هه‌ڵدایه‌وه، كه ئه‌ویش كێشه‌ی دروستكردنی بڕیاری سیاسیه. ئه‌گه‌ر یه‌كێ له كێشه‌كانی دروستكردنی بڕیاری سیاسیش له هه‌ندێ ولاتی دوواكه‌وتوودا، قه‌تیسدانی بێت له نوخبه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتداری سنوورداردا، وه به گوێره‌ی پێویست سوود نه‌بینین بێت له سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه و ناوه‌ندی زانكۆ و هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی تر، كه له وڵاتێكی له ڕووی سیاسیه‌وه گه‌شه‌كردوودا، به‌شداری دروستكردنی بڕیار ده‌كه‌ن، ئه‌وا لای ئێمه‌ی كورد، له‌و بازنه سنوورداره‌شدا كێشه‌ی قوڵمان هه‌یه! چونكه له واقیعی هه‌رێمی كوردستاندا، ته‌نها ئه‌كته‌ره فه‌رمیه‌كان و به‌رپرسه حكومیه‌كان بڕیار دروست ناكه‌ن، به‌ڵكوهه‌ندێ گروپی ده‌سه‌ڵاتداری حیزبیش له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تو ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ی ئورگانه‌حیزبیه‌كانیشه‌وه خۆی به خاوه‌ن بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه به ناوی هه‌مووانه‌وه ده‌زانێت و له باریایه‌تی هاوكێشه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان تێك و پێك و به‌سه‌ریه‌كدا بدا!. . كورد له‌م ڕوه‌وه له سۆنگه‌ی ده‌رهاویشته‌ی شه‌ڕی ناوخۆی نه‌وه‌ده‌كان و ململانێ ته‌قلیدیه‌كانی ناسیۆنالیزمی كوردی له‌م به‌شه‌دا، كه له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانه‌وه ده‌ستی پێكردووه و تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش كۆتایی پێنه‌هاتووه ئاڵۆز و هه‌مه‌لایه‌نه‌تره. چونكه گه ر‌چی به ڕواڵه‌ت حكومه‌ت و پایته‌ختمان هه‌یه، به‌ڵام زیاد له سه‌نته‌رێكی بڕیاردانمان هه‌یه. كه‌سانێك توانیان و ده‌توانن بڕیار بده‌ن له‌به‌ریشیان بڕواوهه‌مووشمان باجه‌كه‌ی بده‌ین كه نه‌ك هه‌ر پێگه‌ی فه‌رمیان له حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكاندا نیه، به‌ڵكو له‌ناو حیزبیشدا ئه‌ندامی ئه‌و تۆرگانانه نین، كه به گوێره‌ی پێڕه‌وی نێوخۆ ناوه‌ندی دروستكردنی بڕیاری حیزبی و دیاریكردنی هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كانن. ئه‌م دۆخه‌ش تا كۆتایی به پاشماوه‌كی دوو ئیداره‌یی و فره ده‌سه‌ڵاتی و له‌شكری چه‌كداری حیزبیی نه‌یه‌ت، چاره‌سه‌ركردنی كارێكی هه‌روا سانا نیه. هه‌ڵبه‌ت له‌م ڕوه‌وه (16)ی ئۆكتۆبه‌ر فێری كردین كه له هه‌ر پرس و بابه‌تێكدا وڵاتێكی هه‌رێمی و به دیاریكراویش كۆماری ئیسلامی تیایدا جه‌مسه‌ر و ململانێكار و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی بێت، كورد تووشی كێشه‌ی دروستكردنی بڕیار ومه‌ترسی تاسه‌ر مانه‌وه‌ی بڕیار و هه‌ڵوێسته‌كان به یه‌كگرتوویی ده‌بێت.مه‌گه‌ر گورانكاری به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دابیت به‌وه‌ی:
1ـ كۆتاییهێنانی نفوزی كۆماری ئیسلامی ئیران له عێراق و ناوچه‌كه‌دا .
2ـ ته‌قینه‌وه‌ی ناوماڵی شیعه له عێراق و به‌ئامانج گرتنی هه‌ژموون و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كانی ئێران .
3ـ ئاڵ و گۆڕی نیزام له‌ناوخۆی ئێران‌دا .
واقیعێكی له‌م جۆره ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كاریگه‌ری ئێران له‌سه‌ر بڕیاری سیاسی كوردی یه‌وه نه‌هێڵێت یاخود لاوازی بكات . چونكه گرنتی له‌م روه‌وه كۆتایی هاتنه به ناكۆكی و دابه‌شبوونه ناوخۆیی یه‌كانی كوردستانی باشوور . به‌حوكمی ئه‌وه‌ی به‌ده‌ر له ناسنامه‌ی رژێم ئێران خاوه‌ن روحێكی ئیمپراتۆریانه‌یه‌و زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌توانیێت له سنوره‌كانیدا قه‌تیس بدرێت .
. ئێستاش كه كورد و عێراق و ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری خێرا و جۆراوجۆردان و چاوه‌ڕوانی زۆر شتیان لێ ده‌كرێت، وه له كاتێكدا ڕه‌نگه دۆخ و ئاڵ و گۆڕه‌كان به جۆرێك په‌ره‌بسێنن، كورد ناچار به بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه و مێژوویی بكه‌ن و میكانیزم و دیده ته‌قلیدیه‌كانی ڕابردوو نه توانن ململانێكان به‌ڕێوه‌به‌رن و ڕێگا له‌په‌راوێكه‌وتنی كورد بگرن، وا ده‌بینم جارێكی تر كورد له سه‌روبه‌ندی باسی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق و توندبوونی ململانێكان و زۆربوونی هه‌ڕه‌شه‌كان و سه‌ره‌تاتكه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان، جارێكی تر و سه‌ر له نوێ له قوڵایدا كێشه‌ی بڕیاری بۆ دروستبووه.
ئه‌مه‌ش كار ده‌كاته سه‌ر دۆخی نێوخۆی هه‌رێم و ئاست و چۆنێتی ئاماده‌بوونی كوردیش له گۆڕه‌پانی عێراق و ناوچه‌كه‌دا.
له ئێستاشدا زیاد له هۆكارێك كێشه‌ی بۆ (بڕیار به‌ده‌ستی) كورد دروستكردووه له‌وانه‌ش:
أ- ململانێ ی توندی ئه‌مریكا و ئێران و فشاری هه‌ردوو لایان بۆ سه‌ر هێز و لایه‌نه كوردییه‌كان، به تایبه‌تیش دوو پارته فه‌رمانڕه‌واكه.
ب- قورسی داواكاریه‌كانی كورد‌و دژ وه‌ستانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وبه‌شێك له‌ئه‌وله‌و یاتی ئه‌مریكا و ئێران و زه‌حمه‌تبوونی پێداگرتن له‌سه‌ریان.
ج- كێشه و ململانێ ی نێوخۆیی له هه‌رێمدا و نه‌بوونی هیچ گره‌نتیه‌ك كه تاكو سه‌ر پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان به به‌ڵێن و بڕیاره هاوبه‌شه‌كانه‌وه پابه‌ند بن.به تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به پارتی و یه‌كێتی، كه ئه‌وانیش له‌م مه‌سه‌له‌دا بنه‌ڕه‌تن. وه ئه‌گه‌ر گره‌و له‌سه‌ر هاوهه‌ڵوێستی و بڕیاری هاوبه‌شی ئه‌و دوو لایه‌نه له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا بكرایه، به ده‌ستكه‌وتێكی باش بۆ ئه‌م قۆناغه له قه‌ڵه‌م ده‌درا. به‌ڵام ئه‌م هاوهه‌ڵوێستیه ته‌نها كاتێك تاسه‌ر گره‌وی له‌سه‌ر ده‌كرێت كه:
1- به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی حیزب پێش به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی نیشتیمان و نه‌ته‌وه نه‌خرێت.
2- سنورێك بۆ ئه‌و كینه و ناكۆكیه دواكه‌وتوانه دابنرێت كه له شه‌سته‌كانه‌وه جه‌سته‌ی ناسیۆنالیزمی كوردی شه‌قار شه‌قار وئه‌نجن ئه‌نجن كردووه.
3- حیزبه‌كان نێوانن له‌سه‌ر پێ ی خۆیان بوه‌ستن و به ناوبژی و داوه‌ری هاوڵاتیان له ڕێ ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه رازی بن و هه‌ندێكیان وا بیر نه‌كه‌نه‌وه ده‌سه‌ڵات یان نابێت هه‌ببێت، یاخود ده‌بێت هی ئه‌و بێت.
ئه‌م سێ پێشمه‌رجه‌ش بۆ ئێستای حیزبه‌كان وله‌وانه‌ش ده‌سه‌ڵاتداره‌كان هه‌روه‌ك ده‌زانین به ئاسان نایه‌ته پێش چاو.
د- كێشه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی مانگانه له‌لایه‌ن به‌غداوه ده‌گاته ده‌ستی هه‌رێم و نه‌بوونی یه‌كسانه به ئه‌گه‌ری سه‌ر له نوێ سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی قه‌یرانه ئابووریه قوڵه‌كه. ئه‌م دۆخه‌ش له ڕێ ی خۆیه‌وه كێشه‌یه‌كی تره كه سه‌ره‌ڕای هه‌نووكه‌یی بوون و ستراتیژی نه‌بوونی، ده‌بێت بڕیار به‌ده‌ست چاوێكی له‌سه‌ر بێت.
هه‌موو ئه‌وه‌ش واده‌كات له كاتێكدا ده‌رفه‌ته‌كان وه‌ك په‌ڵه هه‌وری هاوین خۆیان نیشان ده‌ده‌ن و مه‌ترسیه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن، عێراقی نوێ به‌ره‌و داڕووخانی گه‌وره‌تر ده‌ڕواو ڕه‌نگه دۆخێ بێنێته كایه‌وه ئه‌و پرۆسه سیاسیه‌ی هه‌یه بڕوخێت و هه‌ل و مه‌رجی ته‌واو نوێ بێته كایه‌وه. كورد له‌به‌ر:
1. كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی و ڕووننه‌بوونی بڕیارده‌ری كۆتایی له‌ناو ئه‌م هیزه‌دا .
2. ناكۆكی نێوان یه‌كێتی و پارتی كه له زیاد له ئاستێكدا درێژه‌ی هه‌یه. كه جیاوازی هه‌ڵسه‌نگاندن و وێناكردن و له هه‌ندێ ڕوه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی به‌دوادا دێت.
ج- لاوازی متمانه له‌نێوان حیزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی دوو حیزبه حوكمڕانه‌كه له‌گڵ ئه‌وان و ته‌نانه‌ت به‌هێز نه‌بوونی گیانی كاری هاوبه‌ش له‌نێوان خۆشیاندا. به گوێره‌ی پێویست ئاماده‌نیه.
گه‌ر هۆشیاریش نه‌بێت ڕه‌وشی ناوخۆیی له‌م جۆره و بوونی فشاری ده‌ره‌كی، وا ده‌كات كورد وه‌ك كورد بڕیاری به به‌شداری له حكومه‌ت یاخود به‌شدارینه‌كرنی(ئه‌گه‌رحكومه‌ت پێكبێت و دۆخه‌كه سه‌ری له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دووباره تاوسه‌ندنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كانه‌وه ده‌ر نه‌چیت ) پێ بدریت. یاخود ئه‌گه بڕیاریش بدات گره‌و له‌سه‌ر تاسه‌ر پابه‌ندبوون پێیه‌وه بكرێت.ئه‌وه‌ش
بڕیار دێنێته سه‌ر ئاستی حیزبیی، هه‌موو ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت:
1. په‌له بكرێت له گه‌ڵاڵه‌كردنی تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش بۆ قۆناغه‌كه و ئه‌رك و ده‌رفه‌ت و مه‌ترسیه‌كانی و خه‌مڵاندنی نه‌خشه ڕێگایه‌كی نیشتیمانی هاوبه‌ش بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا.
2. دروستكردنی ژوورێكی عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شی نێوان پارته سیاسیه ئاماده‌كان و كه‌سانی تری پێویست بۆ ئاگاداربوونی هه‌مووان له هه‌واڵو ئاڵ و گۆڕه‌كان و پێكه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنیان و گه‌یشتنه بڕیار و هه‌نگاو و سیناریۆی هاوبه‌ش.
3. گره‌و له‌سه‌ر هیچ بڕیارێك نه‌كرێت كۆنكرێتی نه‌بێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێو حیزبه‌كان و به تایبه‌تیش یه‌كێتی نه‌بێت.
4. له ساته‌وه‌ختی زۆر یه‌كلاكه‌ره‌وه ه مێژوویی و چاره‌نوسسازدا جۆری مامه‌ڵه‌كردن بگۆڕدرێت و ئه‌وه‌ی به فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتداره له‌گه‌ڵ هه‌ر هێز و لایه‌نێك هاوڕایه‌تی. بڕیاری پێویست وه‌ربگرێت و لێپرسراوێتی بڕیاره‌كه‌ش له ئه‌ستۆ بگرن. به كورتی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر ته‌نها ڕووداوێك نیه له دوامانه‌وه، به‌ڵكو ئه‌گه‌رێكیشه له پێشمانه‌وه،
بۆیه ئه‌گه‌ر (16)ی ئۆكتۆبه‌ر و ڕۆژانی دواتر تاڵاویان پێنۆشین، با دووباره بوونه‌وه‌یان له فۆرمێكی تردا ،مێژوومان ژه‌هر خواردوو نه‌كه‌ن.ێشه‌ی .سه‌ره‌تای چاره‌سه‌ریش به‌داننان به مئاریشه داده‌ست پێده‌كات.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی