بانگه‌شه‌ی حزبه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ واقیعه‌كه‌ نه‌ك پێشخستنی!

بانگه‌شه‌ی حزبه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ واقیعه‌كه‌ نه‌ك پێشخستنی!

عیماد عه‌لی


421 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن زۆر شت روون ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌تا بێ یه‌ك و دوو چۆنێتی بیركردنه‌ه‌ی سه‌رجه‌م حزبه‌كان و ئامانجه‌كانیان له‌ ره‌فتاریاندا له‌م كاته‌دا به‌ جوانی ده‌رده‌كه‌وێت.
كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری سه‌ره‌كی بۆ مۆدێرن بوونی حزبه‌ كان هه‌ن؛ یه‌كێكان هه‌وڵی گۆرینی واقیعه‌ به‌ره‌و باشتر نه‌ك گه‌رانه‌وه‌ بۆ واقیع و دابینكردنی پیداویستیه‌كانی حزب له‌ ناخیدا هه‌رچه‌ند دواكه‌وتو بێت و ته‌نانه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ باردۆخی قۆناغێكی پاشتر له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تایبه‌تدا. ئه‌گه‌ر یه‌كێك به‌ چاوێكی هه‌ڵسه‌نگاندندنه‌وه‌ ته‌ماشای ره‌فتار و گوفتاری هه‌ریه‌ك له‌م حزبانه‌ بكات و جۆری كاندید و شعار و چۆنێتی بانگشه‌ و ده‌نگ كۆكردنه‌وه‌یان بخوێنێته‌وه‌،هیچ جیاوازیه‌كی له‌ نێوانیاندا نابینێت و‌، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ حزبه‌كان نه‌ك له‌ گه‌ڵ واقیعه‌دا هاوشانن و ته‌بان و نه‌گۆرن به‌لكو زۆر جار بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت له‌ زۆر بواردا و به‌ تایبه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی رۆشنبیری سیاسی و هه‌وڵی پێشكه‌وتنی میله‌ت له‌ ئه‌ركه‌ راسته‌قفینه‌كانیان پاشه‌كشه‌ ده‌كه‌ن و ده‌رۆنه‌وه‌ پاش قوناغبه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و رۆسنبیری و ته‌نانه‌ت ئابوریه‌كه‌شه‌‌وه، بۆیه‌:
*ئه‌وه‌تا هه‌مووان به‌ هه‌ر شێوه‌یك بێت هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ پشت به‌ ناوبانگی كۆمه‌ڵایه‌تی و عه‌شایه‌ری و زۆر شتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌رچوو له‌ رێگه‌ی هه‌ر كه‌سێكه‌وه‌ بێت ببه‌ستن ئه‌گه‌ر زیان به‌ پرسه‌ گشتیه‌كه‌ی كوردیش بدات، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی  ده‌نگی زیاتر به‌ده‌ست بێنن و ته‌نها مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه‌ و دواتر بۆ كاری تایبه‌تی په‌رله‌مانتاری و حزبی هه‌ر زیانێك بده‌ن له‌ گه‌لی كوردستان به‌گشتی كێشه‌ی ئه‌وان نیه‌، ئه‌مه‌ بۆ سه‌رجه‌م حزبه‌كان به‌ هه‌موو مه‌شره‌به‌كانیانه‌وه‌ بێ جیاوازی.
* ئه‌وه‌تا ته‌نها ناوبانگی جه‌ماوه‌ری كاندیده‌كانیان مه‌به‌سته‌ و له‌ رێگه‌ی پۆپۆلیستانه‌ش بێت كێشه‌ نیه‌، ئه‌گه‌ر به‌ربژێره‌كه‌ش فری به‌ كاروباری سیاسی و په‌رله‌مانی و یاساییشه‌وه‌ نه‌بێت ( كه‌س هه‌یه‌ نه‌زانێت كاندیدكردنی ئه‌و بێژه‌ره‌ چاوگه‌شانه‌ و ئه‌و هه‌موو گۆرانیبێژ و به‌ندبێژه‌ ده‌نگ زوڵاڵانه‌؛ به‌ تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆران دایهێنا و حزبه‌كانی تر شوێن پێی ئه‌و كه‌وتن، بۆ چیه‌).
*ئه‌وه‌تا چه‌ندین كوره‌ سه‌ره‌ك عه‌شره‌ت و تیره‌ و خێل و بنه‌ماڵه‌ وه‌ك هه‌لێكی زێرین بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت خۆیان ده‌خزێننه‌ نێو كارێكی چاره‌نوسسازی یاسایی سیاسی بنه‌ره‌تی گه‌لێكی وه‌ك كورده‌وه‌ كه‌ له‌م قۆناغه‌دا هیچ بناغه‌یه‌كی دروست نه‌ بووه‌ و ته‌نانه‌ت به‌ ده‌ستوره‌وه‌، كه‌ هه‌موان ده‌زانین ئایا ئه‌م نمونه‌ به‌ربژێرانه‌ ببن به‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌توانن به‌ردی بناغه‌كه‌ی یاسایی و سیاسی ئاڵۆزی وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بۆ كوردستان دانێن یان نه‌خێر.
*هه‌مووان ئه‌وه‌ به‌ جوانی ده‌بینن، نه‌ك ته‌نها له‌ كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ و به‌س، به‌ڵكو ئه‌م قۆناغه‌ بووه‌ته‌ هۆكاری چه‌سپاندنی بنه‌ماڵه‌یی و عه‌شیره‌تگه‌ری و تیره‌گه‌ری و خێڵگه‌ری كاریگه‌ر له‌ نێو سه‌رجه‌م حزبه‌كان بۆ ماوه‌ی پاش هه‌ڵبژاردنیش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ كاره‌كته‌رانه‌ خۆیان به‌سه‌ر بریاره‌كانی حزبدا فه‌رز ده‌كه‌ن (جارجار پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته‌ ).
بۆیه‌، ئه‌گه‌رله‌ ناخی ئه‌م وه‌زعه‌‌ بروانین و وردی كه‌ینه‌وه‌، زۆر ره‌شبین به‌ڵكو دڵته‌نگ ده‌بین له‌به‌رهۆكاری گه‌رانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م حزبه‌كان و به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ كاتێكدا ئیدعای گۆرینی میله‌تیان ده‌دا و هاواری ئازارچه‌شتن له‌ دواكه‌وتوویی و بیری كۆنه‌په‌رستانه‌ له‌ نێو میله‌تدا ده‌كرد ( به‌ تایبه‌تی یه‌كێتی و گۆران له‌ دوو قۆناغی زه‌مه‌نیی جیاوازدا) ئێستا وا واقیع و پێداویستی ركابه‌ری و كێبركێی ئه‌وانیتر و خۆسه‌پاندنی واقیعه‌كه‌ وایلێكردوون هیچ جیاوازیه‌كیان له‌گه‌ڵ حزبێكی بنه‌ماڵه‌یی و خودپارێز و چه‌قبه‌ستووی وه‌كو حزبه‌ كانی تری كوردستان( پارتی بێت یان ئیسلامیه‌كان) نه‌بێت. 
ئه‌وه‌تا له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنێكدا هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بنێین، سه‌رجه‌م حزبه‌كان زیاتر ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ واقیعه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ رۆشنبیریه‌ سیاسیه‌ دواكه‌وتووه‌كه‌ی كوردستان و له‌ جیاتی پێشخستنی میله‌ت و راستكردنه‌وه‌ی باره‌كانی، له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌مان زیاتر  بۆروون ده‌بێته‌وه‌‌ كه‌ تاچه‌ند ئه‌وان دوای وه‌زعی میله‌ت كه‌وتوون و زۆرینه‌ی رۆشنبیری پێشكه‌وتوخوازی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستان پێش ئه‌و حزبانه‌ كه‌وتوون كه‌ لاف وگه‌زافی پێشكه‌وتنخوزای ده‌ده‌ن، باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌و ریژه‌ زۆره‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌ كه‌ بایكۆتی ده‌نگدانی له‌م جۆره‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵێ ئه‌وان بوون به‌ هۆكاری به‌ربه‌ست خستنه‌ به‌رده‌م ئه‌و خه‌ڵكه‌ و پاشه‌كشه‌ پێكردنیان  هه‌ڵوێست وه‌رگرتنیان. ئه‌مه‌یه‌ پاشه‌كشه‌ پێكردن و واقعی دواكه‌وتوو فه‌رزكردن كه‌ جێگه‌ی به‌راوردكردن نیه‌ له‌گه‌ڵ باری سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌ندروستی وڵاتانی تردا.
بۆیه‌ هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك هه‌نگاوێك ده‌چینه‌ پێشه‌وه‌ و باره‌ سیاسی و یاسایی و ئابووری و رۆشنبیریه‌كه‌ش ئه‌گه‌ به‌ پاشه‌كشه‌ش نه‌بێت هه‌نگاوێك پێشناكه‌وێت به‌م ره‌فتارانه‌ی ئه‌م حزبانه‌ و بیركردنه‌وه‌ و كێبركێ و ململانێ و بیروبۆچون ومامه‌ڵه‌یانه‌وه له‌گه‌ل پرسه‌ گرنگه‌كانی گه‌لی كوردستانه‌وه .‌‌‌
عیماد عه‌لی



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved