پاشەكشە (هەڵبژاردن و كارنامەی حیزبەكان)

15/09/2018

مەسعود عەبدولخالق

حزبەكانی كوردستان كارنامەی هەلبژاردنی خۆیان بلاوكردەوە ،بەگشتی پاشەكشەو دووبارەبوونەوەی بەلینەكانی پیشوویانە ، گوزارش لە لاوازی پیگەی كوردستان دەكات ، بەكورتی پاشەكشەكانیان ئەوانەن :

1- لەكارنامەكان پرسی دەولەتی كوردستانی و ریفراندۆم هەر بەجارەك باری كردوە ، شەرمیان پێیە بیكەنە مادەی هەلبژاردن .

2- دیسان باسی مادەی 140 كراوەتەوە لەكاتیكا سالانی رابووردوو خۆیان باسیان لەوە دەكرد كەمادەی 140 تەواو بوو ،بەتایبەتی لەدوای هاتنی داعش،ووتیان كەركوك گەڕایەوە ، دەست كرا بەدابەشی بیرە نەوتەكان لەنیوان گەورە بەرپرسانی كورد كرا.

3- لەڕاپۆرتیكی (مفتش العام بوزارە الخارجیە الامریكیە رقم: isp-c11-08A ) باس لە بەدەولی كردنی پرسی كەركوك دەكات (بۆ نەتەوە یەكگرتوەكان) كەچی سەركردە كوردەكان رازی نەبووینە لەبەرچاوچنۆكی بۆ فرۆشتنی نەوت ، بەگویرەی ئەو راپۆرتە دەسەلاتی كوردی نەوت فرۆشتنی لا گرنگ تر بوە لە چارەنوسی كەركوك .

4- هەر سالی رابووردوو دەووترا :گفت وگۆی ئیمە لەگەل عیراق لەبارەی دوو دراوسێییە ،دەیان ووت دەستور 55 پیشیلكاری تیدایە ، ...كەچی لەكارنامەكان هاتوون باسی چوونەوە بەغداوپابەند بەدەستورو سویند خواردن كەیەكپارچەیی خاكی عیراق بپاریزن ...نەك زەویەكەی بەلكو لە سویندەكە پاراستنی ئاسمانی عیراقیش تیدایە !! لەگەل زۆر خالی تر وادەكا نوینەری كورد چ پەرلەمانتار چ وەفدی زۆر بەچاوەكی سووك تەماشا بكریت ،پاشەكشەو پاشگەزبونەوەی زەق ..كەچی كەسیش لەناو كوردستان نالیت من بەرپرسیارم و ئەوە ئیستقالەم دا ...دیسان واهەمو بانگیشە دەكەنەوە .

5- هەر لەكارنامەكانی حزبەكوردستانیەكان دیسان هەمان بەلینەكانی پیشوو هاتۆتەوە كەلەهەمو هەلبژاردنەكان دراوەو جیبەجی نەكراوە .

6- زۆر باسی ئەوەش دەكریت ئەگەر حزبی فلانە بەهیز بیت ئەوە كوردستانیش بەهیز دەبیت ..بەپیچەوانەوە ئیستا حزبی دەسەلات زۆر بەهیزە ژمارەی چەكداری بە ئەندازەی 10 هیندەی كرواتیایە ، لە زۆربەی وولاتانی ئەوروپی وجیهانی زیاترە ، بودجەی بە ئەندازەی 40 حزبی ئەوروپیە ، ژمارەی ئەندامانی پیوانەییە ، بارەگاو مومتەلەكاتی هەر وینەی نیە لەجیهان ،خودی حزب ئاسایش و پۆلیس ودادگاو زیندانی خۆی هەیە ..وەك لەڕاپۆرتی هاوبەشی (رسالە القوات الامریكیە فی العراق –usf-1 ) هەروەها (ڕاپۆرتی (midl east report – n:103)ی رۆژی 26/4/2011 دەلیت حزبی دەسەلاتی كوردی هەر بەناو حكومەتیان هەیە ئەگینا حوكمی حزبەو هەر حزبەو ئاسایش وچەكدارو هەوالگری خۆی هەیە،دادگاوزیندانیان هەیە.

مەسعود عەبدولخالق

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە