*پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق
بۆچی ئێستا پارتی وه‌ك پۆستێكی گرنگ ده‌یبینێت؟، به‌دڵنیاییه‌وه پارتی له یه‌كه‌مین ساڵیادی ڕیفراندۆمدا له‌وه تێگه‌یشت كه خه‌باتی چه‌ند ده‌یه‌ی كوردی كرده قوربانی پرۆژه‌یه‌كی ده‌ره‌كی و له گاڵته‌جاڕیه‌كدا ڕیفراندۆمی ئه‌نجامدا ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی پرسه‌كه بكاته پرسێكی نیشتمانی و كۆده‌نگی له‌سه‌ر دروست بكات، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی به‌كاره‌ساتێكی چاوه‌ڕوانكرا و ماڵوێرانكه‌ر بۆ باشوری كوردستان ته‌واوبو ته‌نانه‌ت خودی بارزانیش ناچاربو له پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه و هاوكات په‌یوه‌ندیه‌كانی كورد له‌سه‌رئاستی په‌یوه‌ندیه شه‌خسیه‌كانیش نه‌مان و وای لێهات بۆ ماوه‌ی 15پانزده ڕۆژ ته‌نانه‌ت وه‌ڵامی ته‌له‌فونی به‌رپرسه یه‌كه‌م و دووه‌مه‌كانی كوردیش نه‌ده‌درایه‌وه له‌لایه‌ن دۆسته‌كانمانه‌وه!!، به‌مه‌ش كوردی گه‌ڕانده‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م.
*ئیستاچی؟
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌دوای دروستكردنه‌وه‌ی عیراقی نوێ له‌ساڵی 2003وه زۆر گرنگی به پۆسته‌كانی بغداد نه‌ده‌دا ته‌نانه‌ت له خولی رابردوو جێگری په‌رله‌مانی كرده دیاری و به‌خشیتی به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، چونكه تا ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر پارتی به‌و هه‌وایه ده‌ژیا كه له توركیا هه‌ڵی كردبو به‌نیازبوو له عیراق دابڕێت و باشوری كوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا(كه ئه‌مه پرۆژه‌ی عوسمانیه نوێ یه‌كانه!!)، به‌ڵام 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه ده‌رئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌كه بوو ئه‌م نیاز و خولیا و حه‌ز و ئاواته‌ی پارتی و بارزانی به‌تاڵكرده‌وه، وه به ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم پارتی تاكه هۆكاربوو بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كێرڤی سیاسی و سه‌ربازی عیراقی ماندوی دوای شه‌ڕی داعش به‌سه‌ر هه‌رێمدا، ئێستاش پارتی به پێچه‌وانه‌ی 180پله ده‌یه‌وێت یه‌كێك له پۆسته گرنگه‌كانی عیراق به‌ده‌ست بهێنێت و كه‌سێك له‌و پۆسته‌دا بێت كه وه‌لائی 100%ی بۆ پارتی هه‌بێت!!.
له‌هه‌مان كاتدا پارتی به‌نیازه له داهاتودا ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كات له حزبه‌كه‌ی بێت بۆئه‌وه‌ی له هه‌ركاتێكدا پارتی ویستی كارێك بكات له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوری عیراق وه‌ك (فرۆشتنی نه‌وت به‌سه‌ربه‌خۆیی)كه تا ئێستاش داهاته‌كه‌ی لێڵه!!، یا كارێكیتر كه هاته پێش ئه‌وا له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆك كۆماره‌وه هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت و ئه‌و پۆسته به پێی سیاسه‌ته‌كانی پارتی له بغداد بجوڵێته‌وه و ببێته جڵه‌وگیریی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان (هه‌رێم و بغداد)، تا كه‌سیتر یان لایه‌نێكی كاریگه‌ری وه‌ك یه‌كێتی ئه‌و پۆسته وه‌رنه‌گرێت و به‌مه‌ش یه‌كێتی له بغداد كه‌مێك دووربخاته‌وه.
*گه‌رهات و ده‌ركه‌وت لایه‌نێكی سوربونی پارتی له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق په‌یوه‌ندی به كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی یه‌وه هه‌بو چی بكرێت؟.
له‌لایه‌كیتره‌وه پارتی و خودی بارزانی به وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌یانه‌وێت ئاگری شه‌ڕێكیتر بخاته ناو زۆنی سه‌وز و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه بۆئه‌مه ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زۆر وردبینانه هه‌نگاو بنێن و نه‌هێڵن ئه‌وتۆپه ئاگراوییه‌ی پارتی له ساحه‌كه‌یدا بكه‌وێته‌وه و هه‌موو شتێك بسوتێنێت، گه‌ر له‌مه‌دا هاوكاری پارتی له‌دژی (د. به‌رهه‌م ساڵح)بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌بێت پێویسته به ده‌ردی نه‌جمدین كریمی پارێزگاری پێشوی یه‌كێتی به‌رن و له ناوه‌ندی بڕیار دووری بخه‌نه‌وه جا هه‌ر كه‌سێك بێت و له هه‌رپله و پۆستێكدابێت.
دواجار پێویسته ئیدی له‌ژێرهیچ پاساوێكدابێت له پارتی قبوڵ نه‌كرێت هه‌موو شتێك به‌فلته‌ری ئه‌ودا تێپه‌ڕبێت و ده‌كرێت وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌لایه‌ن یه‌كێتی یه‌وه ده‌ستپێكی ستۆپێك بێت به پارتی.
ئارام هادی
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی