كێشه‌ى ئه‌م پۆسته ئه‌وه‌نده‌ى رق و بوغزی كه‌سییه ئه‌وه‌نده كێشه‌یه‌كى نیشتمانى و خه‌مخۆرى نیه بۆ كێشه‌ى كورد له نێوان بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و تاڵه‌بانى. كێشه‌ى بارزانى ئه‌وه‌یه دواى كۆچ كردنى مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان،خۆى له ئاستێك ئه‌بینێت كه هه‌موو فه‌رمانێكى بێ یه‌ك و دوو ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌موان جێبه‌جێبكرێت. واتا ئه‌و وه‌كو ئه‌و مایسترۆى لێهاتوه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێت كه‌س ناتوانێت تیمه‌كه به‌رێوه به‌رێت. له به‌رامبه‌ردا نه‌وه‌ى دووه‌مى تاڵه‌بانیه‌كان ئه‌م پۆسته به ده‌رفه‌تێكى زێرین ده‌زانن له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتى ده‌رچن. نه‌وه‌كانى تاڵه‌بانى گه‌یشتونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه به‌هۆى په‌یوه‌ندى باش له‌گه‌ڵ به‌غداو ئێران و پشتگیرى ژێر به ژێرى ئه‌مریكا ده‌توانن ئه‌م گره‌وه له بارزانى باوك ببنه‌وه‌و بۆ هه‌میشه له سیاسه‌تى دورخه‌نه‌وه. ئێستا قۆڵبادانێكى زۆر بێ به‌زییانه له نێوان نه‌وه‌ى تاڵه‌بانى له لایه‌ك نه‌وه‌ى بارزانى و له‌گه‌ڵ باوكیان له لایه‌كى تر له ئاراده‌یه.واته هاوكێشه دوو به یه‌كه،نه‌وه‌ى تاڵه‌بانییه تازه‌كان به ته‌نها له‌گه‌ڵ دوو نه‌وه‌ى بارزانى له راكردنن بۆ كورسیه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمار. بۆ بارزانى باوك ره‌نگه ئه‌وه دوا پرۆژه‌ى سیاسى ژیانى بێت و ئه‌گه‌ر شكستى هێنا به عه‌یبێكى گه‌وره‌ى بزانێت كه نه‌یتوانى به‌سه‌ر نه‌وه‌ى دووه‌مى تاڵه‌بانى زاڵ بێت، له كاتێكدا تاڵه‌بانى باوك له دواى سه‌رۆك كۆمارییه‌وه له بازنه‌ى بریاره‌كانى بارزانى جوڵه‌ى ده‌كرد.ئه‌و هه‌ست ده‌كات تاكو ئێستا چ پرۆژه‌یه‌كى ئاره‌زوى لێبوه بۆى چوته سه‌ر بێ هیچ به‌ربه‌ستێك،هه‌ر له ریفراندۆمه‌وه بۆ سور بوون له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن له 30/9 تاكو كاندید كردنى كه‌سایه‌تى فواد حسین.
ئه‌و هه‌واڵانه‌ى دزه ده‌كه‌ن گوایا پارتى هه‌ڕه‌شه‌ى دوو ئیداره‌ی ده‌كات،زیاتر وه‌كو كارتێكى فشار به‌كارى ده‌هێنێت،ئه‌م كارته له بنچینه‌دا كاریگه‌رى نیه،چونكه له دوارۆژێكى نزیك ره‌نگه به‌غدا هه‌موو ئیداره‌كانى هه‌رێم هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و خۆى ببێته‌وه به بریارده‌رى سه‌ره‌كى( ئێستا سه‌دا په‌نجاى ئیداره به ده‌ست به‌غدایه له ناردنى مووچه). به‌گشتى ئه‌مه دوا ده‌رفه‌ته بۆ نه‌وه‌ى دووه‌مى تاڵه‌بانى كه به پارتى بڵێن چی تر رازى نین وه‌كو كۆمبارسێك ئاماده بین له گۆره‌پانه‌كه.ره‌نگه پرسیار ئه‌وه بێت ئه‌ى ئه‌و هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه ئابورییه‌ى نێوانیان؟ هه‌ندێكجار سیاسیه‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه به‌دۆخێك تێده‌په‌ڕن بۆ خۆ فه‌رز كردن ،هه‌موو بیره‌وه‌ریان له ساتێك ئه‌بێته‌وه به سفر و هیچیان له بیر نامێنێت، ته‌نها ئه‌و حه‌زه ساتییه نه‌بێت كه هه‌موو مێشك و خه‌یاڵیان داگیر ده‌كات.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی