حزبی شیوعی نەك كۆمەڵەی ژیانەوەی كورد!
كاوە محمود حزبی شیوعی بەرەو كوێ دەبات؟

09/10/2018

كاوە بیسارانی

حزبی شیوعی کوردستانی بە خراپترین قەیرانی سیاسیدا تێدەپەڕێت لەو ڕۆژەوە کە ڕێکخراوی هەرێمی کوردستان یان لقی کوردی حزبی شیوعی عێراقی لە ساڵی ١٩٤٥ لە کوردستان درووست بووە.

ئەم حزبە کە خاوەنی مێژوویەکی پڕ تێکۆشانی چینایەتی و نەتەوایەتی دوورو درێژی هەیە، ئەو حزبەی کە خاوەنی هەزارەها شەهیدە، ئەو حزبەی کە زیندانی ڕژێمە فاشیەکان نەما، ئەشکەنجە و ئازار نەما کە هاوڕییانی و دۆساتنی تووشی نەبن وەک اکرمی حەپسە، ێ‌حمد حلاق، جمال الحیدری.. هتد، ئەو حزبەی کە ماڵە هەژارەکانی مەڵکندی، کانێسکان، هەڵەبجە...هتد جێی مانەوە و شاردنەوەی تێکۆشەرەکانی بوون، ئیستا وای لێ هاتوە کە کەمترین متمانەی جەماوری پێ بکرێ بە رادەیەک کە نەتوانێ دەنگی خێزان و بنەماڵە شەهیدەکانیشی ڕابکێشی بۆ خۆی، وەک لەهەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستانی دوایی دەرکەوت کە نزیکەی ٨٢٠٠ دەنگ بوو کە کەمترین دەنگە لە ساڵی ١٩٩٢ تا ئیستا.

بارودۆخی سیاسی و فکری حزبەکە بە جۆرێک شڵوقاوە و تێکچوە کە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی دڵسۆزی وە دۆستانی دوور کەوتونەتەوەو بێدەنگ دانیشتوون وە بەردەوام ڕۆژانە زیاتر دوور دەکەوێتەوە، ئەمە جگە لە جگەلە باسێکی زۆری گەندەلی و ڕاکردن بە دوای پۆست،مووچەو،خانەنشینی وە نەمانی چالاکی جەماوەری لەناو خەڵک بەتایبەتی خەڵکی هەژارو بێ دەرامەتا، وە قسەیەکی زۆری تری شەقام کە چۆن حزبەکانی دەسەڵات و دەزگا هەواڵگرەکانیان توانیوانە پیاوانی خۆیان لە ناو حزبدا بەهێز بکەن.

لەم کاتە ناسک و نالەبارەدا، کە دەبوایە هەموو سەرکردایەتی حزبی شیوعی خەریکی دانانی "نەخشەیەی ڕێگا" بن بە یارمەتی و بەشداری سەدان هاوڕێ و دۆستی حزبی دوور و نزیک بۆ ژیانەوەی حزب و هەوڵدان بۆ گەڕانەوەی متمانەی جەماوەرەکە بۆ حزب وە هێنانەوەی هەزارەها دۆست و هاوڕیی نزیک کە ناڕازین لە سیاسەتی ئەم سەرکردایەتیەی ئیستا، وە چۆن حزبی شیوعی بکەنە داینەموی درووستکردنی بەرەیەکی چەپی دیومراتی لە کوردستاندا، کەچی دەبینین سکرتێری حزبی شیوعی کوردستانی بەڕێز کاوە محمود لە جیاتی ئەوەی خەریکی ئەم کارە گرنگانە بویاە وە چەندەها دانێستن وکۆبونەوەو بانگەواز، ڕاپۆرت و لیژنەی تایبەتی بۆ درووست بکردایە و شەو ڕۆژی بکردایە بەیەک وەک ێپرسراوی یەکەمی حزب و بەرپرسیار بوایە بۆ ئەم بارو دۆخە نالەبارەی کە حزبی شیوعی پیادا دەڕوات، کەچی دەبینین پەیتا پەیتا ڕاپورت و نوسین لە سەر مەسەلەی " مافی چارە نووس و دەوڵەتی کوردی" دەنوسێ و بڵاو دەکاتەوە، کە خاونە بورجوازە ناسیوناڵەتەکانی وازی لێ هێناوە، وە بە شێوەیەکی سەقەت و بەگوێرەی بۆچونی خۆی دوور لە زەمینە سیاسی و ئابوری و چینایەتیەکەیەوە، باسی نوسینەکانی لینین یان شەهید جمال الحیدری بەکار دەهێنێت وەشی دەکاتەوە بۆ خزمەتی بۆچون و مەبەستی ناسیوناڵیستی سیاسی تەسکی خۆی دوور لە ڕۆشنایی مارکسیەت بۆ مەسەلەی نەتەوایەتی، لەم ڕۆژە ناسکەدا.

بەبۆچونی بەڕێز کاوە محمود درووستکردنی دەوڵەتی کوردی ئیستا پێش هەموو شتێکی ترە نەک برسێتی، قەیرانی ئابوری، دزی و جەردەی و گەندەڵی شکستی دەسەڵاتی کوردی لە ٢٧ ساڵی ڕابورد وە ئەمەش بە ڕوونی دەرکەوت لە دانانی درووشێکی سیاسی پڕ هەڵە لە هەڵبژاردنی دوایی " خاک، نان، ئازادی" کە دەبوایە "نان، ئازدی ،خاک". کە ڕەنگدانەوەی بار دۆخی ئابوری و دارایی ئیمڕۆی چینە هەژارەکان وە هەموو میللەتی کورد بێت کە ڕۆژ بە ڕۆ لە ژێرسیاسەتی نیو لیبالیازمی سەرمایەداری برسێتی و هەژاری لە زیاد بوندایە و جیاوازی چینایەتی فراوانتر دەبێت.

بەڕێز کاوە محمود سەرەبستە چی دەنوێست وە چۆن بیر دەکاتەوە وەک فەردێک، بەڵام وەک سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان، کە پۆستێکی پڕ بەرپرسیاری هەیە نەک تەنها بۆ بەهێز کردنی بیروباوڕی مارکسیەت و یەکسانی و داپەروەری کۆمەڵایتی لە کوردستاندا، بەڵکو بۆ ئە مێژوو پیرۆزەی کە لەتێکۆشانی گەلەکەماندا بینوێتی ، وە ئیستاش لەم بارودۆخە نالەباردەا، زیاتر چاوڕێی ئەوەی لێ دەکرێت کە چۆن حزبی شیوعی کوردستانی بێتەوە گۆڕەپانی سیاسی تێکۆشانی چینایەتی و نیشتمانی دژ بە گەندەڵی و شکستی دەسەڵاتی کوردی لە ٢٧ ساڵی ڕابوردود لە هەموو بوارێکی سیاسی، ئابوری، دارایی هتد وە چۆن حزب بکرێتە داینەمویەک بۆ دروستکردنی بەرەیەکی چەپی دیمکراتی کە بتوانێ ئەو دەنگە ناڕەزییانەی دژ بەم دەسەڵاتە گەندەڵە کۆ بکاتەوە لە پێناوی گۆڕانکاریەکی ئابوری کۆمەڵایەتی بنەڕەتی لە کوردستاندا...

بەڕێز کاوە محمود سەربەستە کە بیەوێت ڕۆڵی " کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد" ببینێت بەڵام دەبێت لە دەرەوەی ڕیزەکانی حزبی شیوعی بێت وە ببێت بە هاوکاری دەزگاکەی ئازاد جندیانی.

 

کاوە بێسارانی

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی