زاخارۆڤ وته‌بێژی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی روسیا، هێرشی كرده سه‌ر ئه‌مریكا كه ده‌یه‌وێت له رۆژهه‌ڵاتی فورات كیانێكی كوردی دروست بكات، به‌كورتی گوتی قبوڵی ناكه‌ین. لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیاش گوتی: ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت كوردستانی گه‌وره دروست بكات‌و له سوریاوه ده‌ست پێ بكات، ئه‌ویش گوتی قبوڵی ناكه‌ین‌و نابێت، ئه‌ردۆغانیش سه‌رۆكی توركیا گوتی: ئه‌مریكا رێككه‌وتنی مه‌نبه‌جی جێبه‌جێ نه‌كردوه‌و هاوكاری یه‌په‌گه ده‌كات، هه‌ڕه‌شه‌ی كرد‌و كه سوپا ده‌نێرێت‌و كورد له‌ناو ده‌بات!!
هیچ گومانم نیه ئه‌م گه‌مارۆدانه‌ی ئهمریكاو گه‌ڕ له ئه‌مریكا ئاڵاندنه، په‌یوه‌ندی به عێراق‌و سیاسه‌تی ئه‌مریكاوه هه‌یه له به‌غداد..چۆن؟ ئه‌مریكا هه‌ر زوو به‌فه‌رمی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی په‌سه‌ند كرد، كه‌وته جوڵه، به‌رنامه‌ی خۆی به‌روونی جێبه‌جێ كرد، به‌كورتی له عێراقه‌وه سیاسه‌تی تازه‌ی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت سوریا، توركیا، ئێران رێكده‌خاته‌وه. ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت عێراق بباته‌وه، له‌سوریا بمێنێته‌وه، توركیا بخاته ژێر فشاره‌كانی، ئێران گه‌مارۆ بدات، ئینجا گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێرانی توند كردۆته‌وه، روسیا‌و سوریا كه هاوپه‌یمانی ئێرانن ده‌یانه‌وێت له شوێنێكی دیكه‌و سنورێكی دیكه، گرفتێكی نه‌خوازراو بۆ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هێنده ته‌ركیزی له‌سه‌ر ئێرانی هاوپه‌یمانیان نه‌بێت، توركیا كاتێك به‌م مه‌ترسیه‌ی زانی، ئه‌ردۆغان زوو داوای جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی مه‌نبه‌جی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی ده‌رنه‌چێت. ئه‌مریكا خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه‌یه، وه به‌رتیلێكی باشیشی دایه ئه‌مریكا بێ به‌رامبه‌ر كه ئازادكردنی قه‌شه‌كه بوو، ته‌نانه‌ت شایه‌دحاڵه‌كانی وا لێ‌كرد قسه‌ی خۆیان بخۆنه‌وه. ئه‌مریكا دۆسیه‌ی خاشقجی زۆر به‌جدی له دژی سعودیه‌و توركیا به‌كارده‌هێنێت، كه په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌وه‌ی كارته‌كانی هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌مریكا رایگه‌یاند تاوه‌كو ئێران له‌سوریا بێت یه‌ك دۆلار ناده‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سوریا، ئه‌مه فشارێكی جددیه بۆ سه‌ر روسیا‌و توركیا‌و رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د. بۆیه ده‌یانه‌وێت كورد وه‌ك كارتێكی دژه كارت له دژی ئه‌مریكا به‌كاربهێنن، به‌ڵام له‌وانه‌یه زۆر باش كاری خۆی نه‌كات، چونكه یه‌كه‌م كورد لاوازه‌و په‌رته‌وازه‌یه، دووه‌م سه‌به‌ته‌ی ئه‌مریكا ته‌نها كوردی تێدا نیه‌و زۆر شتی دیكه‌و گه‌وره هه‌یه له‌ناو سه‌به‌ته‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئه‌م رێكخستنه‌وه‌یه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد سه‌ركه‌وێت، گورزێكی توند له ئێران‌و توركیا ده‌وه‌شێنێت، ئابوری توركیا پێویستی به عێراقه، وزه‌و نه‌وتی عێراق بۆ توركیا گرنگه، ئه‌مریكا له حكومه‌تی داهاتووی عێراق به‌هێز بێت، بۆ توركیا مانای خۆی هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌ردۆغان.
له‌م كێشمه‌كێشه‌یه‌دا وریایی كورد پێویسته، به‌ڵام هه‌لیش هه‌یه، بۆ نمونه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئهمریكاو نزیك بونه‌وه‌ی زیاتر، كارێكی باشه، لانی كه‌م فشارخستنه سه‌ر توركیا له‌رۆژئاوای كوردستان، فشار خستنه سه‌ر به‌غداد بۆ مافه سیاسی‌و ده‌ستوریه‌كانی كورد له حكومه‌تی داهاتوو، به‌ڵام ده‌بێت كورد ئاماده‌ی ئه‌م جۆره گه‌مه‌یه‌ی تازه‌ی ئیقلیمی‌و روسی‌و ئه‌مریكی بێت، ئێران‌و توركیا ده‌ترسن، قابیله كورد ترسی نه‌بێت؟ با زوو قسه‌ی فه‌رمی نه‌كه‌ین، به‌ڵام زوو هه‌نگاو بنێین ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت دروست بوو. له‌وانه‌شه یاریه‌كه هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی خۆی هه‌یه؟.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی