وێنه‌ راسته‌كه‌ی سعودیه‌ له‌ دوای تیرۆری خاشقچی

17/10/2018

عومەر عەلی محەمەد

بڵاوبونەوەی هەواڵی كوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنوسی ناوداری سعودی كە لە ئەمریكا نیشتە جێیە لەلایە ن قونسوڵگەری سعودیە لە ئە ستەنبوڵ كاردانەوەيەكی زۆر گەورە و بەرفراوان لەسەر ئاستی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی وسەندیكاكانی ڕۆژنامەنوسان و تەنانەت ووڵاتانی گەورەی ئەمریكی و ئەوروپاو ناوچەكەشی بەدوای خۆیداهێنا.

چونكە ئەنجامدانی ئەم تاوانە دژ بەڕۆژنامەنوسێك و بەو شێوە نامرۆییانەی كەتوركیاو ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست و بەرپرسانی ئەمریكی باسی دەكەن كەم وێنەیە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا چونكەبارەگاكانی قونسوڵگەری دەبێت بۆ پاراستنی ئەمنێتی و سەلامەتی هاوڵاتیانی ووڵاتەكەی بێت, نەك سقوتێك بێت بۆ تیرۆرو ترساندن وتۆقاندن لەوكاتەوە كە محمد سەلمانی جێنشینی شای سعودیە لەم ووڵاتەدا كاروباری ووڵاتی كەوتۆتەدەست بارودۆخی سعودیە لەناوخۆو دەرەوەڕوی لەئاراستەیەكی خراپ كردوە ئەم گەنجە كەتەمەنی (33) ساڵەو لەئێستادا زۆربەی جومگەهەستیارەكانی دەوڵەتی بەدەستەوەیە لەوانەش بەرپرسی دەزگای هەواڵگری و سەرۆكی هێزەچەكدارەكان ودەیەوێت لەڕێگەی توندوتیژی ودژایەتی نەیارەكانی سەركوت كردنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ومیدیاكاران و ئەوانەی كەڕە خنە لەخۆ ی ودەسەڵاتەكەی دەگرن وهەروەها چالاكانی بواری مافی ژنان ومافەكانی مرۆڤ ڕۆژبەڕۆژ پێگەی خۆی بەهێزدەكات. لەساڵی ڕبردوەوە دەوڵەتی سعودیە لەڕێگەی وەزارەتی ناوخۆو دەزگا هەواڵیەكانیەوە هێرشێكی كەم وێنەیان دەست پێكردوە بۆگرتنی بانگ خوازەكان ونوسەرو ڕۆژنامەنوسان و ئەكادیمی و چالاكانی بواری كۆمەڵگەی مەدەنی ڕێكخراوی. لێبوردنی نێودەوڵە تی دەڵێت ئەو هێرشەی كەئێستا دەوڵەتی سعودیە دەیكات بۆدەسگیركردن و ئازارو ئەشكەنجەدا نو سزادانی چاڵاكانی مەدەنی ومافەكانی مرۆڤ كەلەساڵانی پێشودا نمونەی نەبوە . سەماح حەدید بەرپرسی ڕێكخراوەكە لەلوبنان دەڵێت لەوكاتەوە كەمحمد سەلمانی جێنشینی شای سعودیە جڵوی كاری گرتۆتەدەست پەیامێی مەترسیداری هەڵگرتوە ئەویش ئەوەیە كەهەرگیز لێبوردە نیە بەرامبەر ئازادی ڕادەربڕین و بڕیاری داوە لەئێستاوە هەركەسێك ڕەخنە ئاراستەی خۆی ودەسەڵاتەكەی بكات توشی سزای تونددەبێتەوە ,بۆئەم مەبەستەش بەناوی ڕكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیەوە نیگەرانی زۆری خۆی دەردەبڕێت و داوا لەحكومەتی سعودیەدەكات كەپێوستە شوێی زیندانیەكان ئاشكرابكات و لەئەشكەنجە پارێزراو بن ومافی پەیوەندیان هەبێت بەپاریزەرو خێزانەكانیانەوە ئەم سزاو ئەشكەنجانە تەنهاڕۆژنامەنوسا ن و چالاكانی مەدەنی نەگرتۆتەوە بەڵكو ژمارەیەكی زۆر لەكەسە نزیكەكانی خۆ ی و ئەمیرەكانیش توشی ئەم سزایانەبونەوە بەتایبەتیش دەوڵەمەندو خاوەن سەرمایە گەورەكان بەم بۆنەیەشەوە دەستی گرتوە بەسەرسەدان ملیۆن دۆلارداوبەشێكی زۆری خاوەنەكانیشیان ئێستا لەزیندان دان بەشێكی تریشیان لەترسی دەسگیركردن وئەشكەنجەدان سعودیە یان بەجێ‌ هێشت.
جەمال خاشقچی یەكێكە لەوكەسەدیارانەی كەسەرەڕای ئەوەی پێشتر یەكێ بوە لەنزیكەكانی بنەماڵەی پاشایەتی و ڕاوێژكاری چەندان بەرپرس بوەو سەرنوسەری ڕئژنامەی (الوگن) بوە نوسەرێكی دیاری ڕۆژنامەی (الحیاه‌) بوە بەڵام لەدوای ئەوەی كۆمەڵێك لەهاوەڵەنزیكەكانی دەس گیركراون ئەویش ڕێگە لێگیراوە لەوتارنوسین ونوسین لەتۆڕەكۆمەڵایەتیەكاندا, بەم هۆیەوە ئەویش ترسی لێنیشتوە كەهاوشێوەی هاوڕێكانی دەسگیربكرێت وبخرێتەزیندانەوە دواجار ساڵی پاربڕیاردەدات كەسعودیە بەجێ‌بهێڵێت وبەرە ئەمریكا كۆچ بكات .لەئەمریكا نوسەرێكی دیاری ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بوەو بەبەردەوامی چاوپێكەوتنی لەگەڵ كەناڵەكانی ڕاگەیاندندا هەبوەو ڕەخنەی لەدەسەڵاتدارانی سعودی گرتوە ئەولەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەیەكی بەریتانیدا دەڵێت(ماڵ وخێزانەكەم بەجێ‌ هێشت بۆئەوەی بتوانم بەدەنگی بەرز هاواربكەم,من پێویستە بەرگری لەهاوڕێكانم بكەم چونكە ئەگەرئەوە نەكەم خیانەتم كردوە ئەودەڵێت من دەتوانم قسەبكەم وبنوسم بەڵام زۆركەس ئەوەی پێ‌ناكرێ‌. دەوڵەتی سعودیە یەكێكە لە 169 هەمین ووڵات لەڕوی خراپی دۆخی ڕۆژنامەنوسیەوە ئەویش بەپێی پۆڵێنی ڕێكخراوی (مراسلون بلاحدود) یەكێكە لەو ووڵاتانەی كەڕەوشی ڕۆژنامەنوسی تیایدا زۆر خراپەو هەركەسێك ڕایەكی پێچەوانەی ڕای فەرمی حكومەت هەبێت توشی سزاو لێپێچینەوە دەبێت و ئەم تاوانەش كەدژ بەخاشقچی ئەنجامیان داوە بەڵگیە لەسەرئەوەی كەلەدەرەوەش قبوڵی ڕایەكی پێچەوانە ناكەن .
شانشینی سعودیە لەبەرامبەر ئەو تاوانەی كەئەنجامیان داوە بەرامبەر بەو نوسەرو لاڕۆژنامەنوسە ئێستا كەوتونە بەر هەڕەشەو ڕەخنەو ئەگەری ئەوەش هەیە كەتوشی سزایسەخت ببنەوە لەلایەن هەندێك لەووڵاتانی یەكێتی ئەوروپاو ئەمریكاو توركیاوە .
ئیمكین كەسیناتۆرێكی سەر بەدیموكراتەكانە دەڵێت: ئەگەر ئەوە بچەسپێت كەسعودیە ئەوكارەی ئەنجام دابێت ,ئەمە كاری گەری دەبێت بۆسەر پەیوەندیە ئابوری وسەربازیەكان لەگەڵ ئەمریكادا,ئەوكاتەش پێویستە (بەبێ‌ گەڕانەوە بۆئیدارەی ترامپ)  لەلایەن كۆنگرێسەوە سزای سەختی بەسەردا بسەپێنێت لەلایەكی تریشەوە ئیستا لیژنەی كاروباری دەرەوە لەئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەڵێن پێویستە سعودیە بەرەو ڕوی سزای سەخت ببێتەوە لەچوارچێوی یاسای (ماگنیتسكی) بۆئەو مەبەستەش  120 ڕۆژیان داوەتە ترامپ كەكارلەسەر ئەم دۆسیەیە بكات وئەگەر ڕاستی ڕوداوەكەش چەسپا ئەگەری ئەوە هەیە چەندان بەرپرسی باڵای سعودیە بدرێنەدادگای نێودەوڵتی و پەیوەندیەكانی ئەمریكاو سعودیەش بەرەو ئاراستەیەكی تر بڕوات .


ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە