خیانەت !

18/10/2018

ئارێز عەبدوڵڵا

دوو سێ رۆژە  بەپێی دامودەزگاکانی راگەیاندن و لێدوانی سەرکردە و بەرپرسی حزبەکان بێ ھەموو کەسێک لەم وڵاتە خائینە. تەلەفزیۆنەکان،لاپەرەکانی فیسبوک، رادیۆکان ھەموویان باس باسی خیانەتیانە !.. دەبێ باس لە خیانەت بکرێ و ھەمیشە خائینان ریسوا بن، بەڵام ھەمووشت بە خوێ و خوێش بە مانا و کەرنگر و ماستیش لەوادەی خۆیان. 
ئەوە لە کاتێکدایە کە گەلی کوردستان و حکومەتەکەشی لەبەرچاوی دەوڵەتانی دەرو دراوسێ خائینن، چونکە خۆمان بەرێوەدەبەین و نیمچە سەربەخۆیی و ئازادیەکمان ھەیە؟ ..
ئێستا نە ھەڵمەتی ھەڵبژاردن لە گۆڕێیە، نەبڕیاری دادگایەک سەبارەت بە خیانەت دەرچووە، نە دەزگایەکی لێکۆڵینەوە بەدواداچوونی  خیانەتەکان گەیشتۆتە ئەنجام، نە شەڕی ناوخۆ ھەیە و ... نەو نە ... کەچی، ھەموو لایەنەکان یەکتر تاوانبار دەکەین. ئەرێ ناکرێ لە جیاتی ئەو ھەموو تاوانبارکردن و تومەتباکردن و ناشیرنکردنی یەکتری ھەر لایەو باس لە جوانیەکانی خۆی بکا و بەجوانیش پەنجە بۆ ھەڵە و کەموکوڕیەکانی ئەوی تر رادێرێ؟ ... من ڕووی قسەم لە ھەموانە تکایە ئەگەر رەحم و بەزەییەمان بە خۆشماندا نایتەوە با ئاگاداری نەوەکانی داھاتوومان بین.

ئارێز عەبدوڵڵا

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی