هێز یان پیاوی باش، کامیان کلیلن؟

26/10/2018

دڵشاد عەبدولرەحمان

لەدوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام حسەین ودامەزراندنەوەی عێراقی نوێ ،لەئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە شەش کابینەی وەزاری لەعێراقدا دامەزراوەو پێنج سەرۆک ئەنجومەن کابینەکانیان بەڕێکردوە.لەسەرەتای دەستپێکی کاری هەر کابینەیەک چاودێرو حزبەسیاسیەکان وتەنانەت کەسەباڵاکانی حزبەکانیش بۆچارەسەری کێشەکانی هەولێروبەغدا هەڵوێستیان لەسەر کەسەکان بنیات دەنا .نزیکی ودۆستایەتی سەرۆک کابینە هەندێک جار وەزیرەکانی نەوت ودارایش لەگەڵ سەرکردەوحزبەسیاسیەکانی کوردستانەوەدەبونە پێوەری دروستکردنی هەڵوێستی ئیجابی یان نێگەتیڤ بەرانبەر کابینەکان.ئەمجارەش دوای ڕاسپاردنی عادل عەبدولمەهدی زۆربەی سیاسەتوانەکوردەکان ئومێدێکی زۆریان لەسەر ئەوهەڵچنیوە بۆدەستهێنانەوەی مافە لەدەستچوەکانی هەرێم وگەڕانەوەی دەسەڵاتی هاوبەش بۆناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم.

ئەم خۆش ئومێدیە لەسەر ئەوە بنیاتنراوە ،کەبەڕێز مەهدی پیاوێکی باشەو دۆستێکی نزیکی کوردو سەرکردەوهێزەسیاسیەکانیەتی وەئەمەش لەسەربڕوابوون بەڕۆڵی کەسەکان لەبەئاڕاستەبردنی هێڵی پەیوەندیەکان بنیاتنراوە بەڵام بەتێڕوانینێکی قوڵ وزانستی ودوور لەسۆز بۆ بنەمای کێشەکانی نێوان کوردوبەغدا دەگەینەئەوئەنجامەی کەئەوە تەرازوی هێزی هەولێروبەغدایە دەبێتە هۆی وێناکردنی ڕادەی بەدەستهێنانی مافەدەستوریەکانی کورد،نەک ڕادەی دۆستایەتی ئەم یان ئەوسەرۆکی کابینە لەگەڵ هێزە سیایەکانی کوردستان ،یان نیەت باشی بەرانبەر دۆزی کورد.لەو ڕوانگەیەوە دەگەینەئەوئەنجامەی کەئەوئومێدەی لەسەر دەستبەکاربونی عادل عەبدولمەهدی دانراوە سەرەڕای دۆستایەتی ئەولەگەڵ هێزەسەرەکیەکانی کوردستان بنەمایەکی پتەوی نیە و تەرازوی هێزیش لەنێوان هەولێروبەغدا لەبەرژەوەندی کوردنیە.


کورد لەئێستادانەک هەرپەیوەندی نێوان هێزەسیاسیەکانی لەکوردستان ئاڵۆزولاوازە بەڵکو ڕادەی متمانەی خەڵکی کوردستان بەوهێزەسیاسیانەش لەلاوازترین خاڵ دایە.لێرەوە ئەگەر هێزەسیاسیەکوردستانیەکان بەتایبەتی لایەنەکانی دەسەڵات گەرەکیانە مافەدەستوریەکانی کورد بەدەستبێنن دەبێ لەڕێگای دامەزراندنی حوکمێکی دروست وڕەشیدەوە لەهەرێم ،خەڵک وحزبەکان ئاشت بکەنەوەو بەمەش پێگەی هەرێم بەرانبەر بەغدا بەهێزدەبێ ئەوەش تەنهاڕێگای گەڕانەوەی مافەدەستوریەکانە نەک ئومێد هەڵچنین لەسەرئەم یان ئەوکاراکتەر وبەپاڵەوانکردنی کەسەکان هچ لەدۆخەکە ناگۆڕێ،بەڵکو ئەوە هێزە پەیوەندی نێوان هەولێروبەغداوێنادەکا وکلیلی چارەسەری کێشەکانە نەک کەس وکاراکتەرە سیاسیەکان.

دڵشاد عەبدولرەحمان

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی