ڕابەرایەتی شۆڕشگێر بۆفرۆشتن نیە

06/11/2018

فەرەیدون حەمە ڕەشید


ھەمیشە لە پشت پەردەوە سیاسەتێکی تر بەڕێوەدەچێت، ئەگەر و خوێندنەوەی من ئەوەیە ئەم پاداشت کردنە بۆ شوێن و پێگەی سەرکردەکانی پ،ک،ک تەنھا مانۆڕی سیاسییە بۆ سارکردنەوەی ھەڕەشەو گوڕەشەکانی تورکیا لەسەر پێگەی پرسی کورد لەڕۆژئاوا دوورخستنەوەی تورکیایە لەئەگەری نانەوەی زیاتری شەڕ لەناوچەکە،چوون لەئەمڕۆدا دوای سەپاندنی ئابڵوقە ئابوورییەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران چیدی ناوچەکە بەرگەی پێکدادان و ململانێی زیاتر ناگرێت.

دووەم لە ئەگەری پێکدادان و ھەربەریەککەوتنێکی مەیدانی ئێران و ئەمریکا لەناوچەکەدا ( پ،ک،ک )دوورەپەرێز بێت لەکەوتنەژێرکاریگەری ھاوئانگی وھەڵوێستی ئێران لەکاتێکدا ( پ،ک،ک) خۆی خاوەنی سیاسەت و ئەجندەی سەربەخۆی خۆیەتی ھیچ لایەن و ھێزێکی ھەرێمایەتی ناتوانێت بەقازانجی خۆی بەکاری بھێنێ.

بەم بانگەشەیە ئەردۆگان خاڵی و بەتاڵ دەکرێتەوە لەھەڕەشەودەستبردن بۆ ڕۆژ ئاوا . دەبێت بیرمان نەچێت لەڕۆژئاوا ھزرو سیاسەتەکانی ( پ،ک ،ک ) کە پەیەدە نوێنەرایەتی دەکات لەسوریا لەگەڵ ئەمریکییەکان لەھاوپەیمانییەتی و بەژەوەندی ھاوبەشیدان بەرامبەر بلۆکێک کەلەبەرامبەر ھەژمون و پێگەی ئەمریکا
لەگەڵ ئەوەشدا سەرەڕای سەرکۆنەی بڕیارە بێ مۆراڵ و پڕ مانۆڕەکەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لەئەنقەرە سەرکردەکانی پ،ک،ک لە ناوەندی شۆڕش و لەژێر پاراستنی بەرەی گەل و ئیرادەی شۆڕشگێڕانەدان ڕابەرایەتی شۆڕشگێر بۆفرۆشتن نیە.
فەرەیدون حەمەڕەشید

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی